وشترمرخ دەستکاری

 
وشترمرخ

وشترمرخ بە ئینگلیزی Ostrich ناوی زانستی ستروثیۆ کامڵس ە . لە کیشوەری ئەفریقیا دەژین . لە پۆلی باڵندەکانە لە کۆمەڵەی باڵندە بێفڕینەکان .

قەبارەیان لە نێوان ٢١٣ سانتیمەتر تا ٢٧٤ سانتیمەترە . بارستاییان دەگاتە ١٥٩ کیلۆگرام . ماوەی تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵە . بڕی خێرای

وشترمرخەکان دەگاتە نزیک ٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ، دەتوانن بە یەک هەنگاو ٣ تا ٥ مەتر بڕۆن .

خۆراک دەستکاری

ڕووەک و ڕەگ و تۆو دەخۆن ، مێروو و مارمێلکە و مار دەخۆن لە شوێنێک کە خۆراک کەم بێت .

هەستەکان دەستکاری

 
وشترمرخی مێ

بینینیان نایابە ، بیستنیان نایابە .لە دووریەکی زۆر هەست بە نێچیرگرەکان دەکەن .

زۆربوون و گەشە دەستکاری

تەمەنی پێگەیشتن بۆ نێر و مێ لە نێوان ٤ بۆ ٥ ساڵیە . وشترمرخە مێیەکان توانای دانانی زیاتر لە ٥٠ هێلکەیان هەیە . هێلکەی وشترمرخەکان گەورەترینە

لە هێلکەی هەموو باڵندەکانیتر . نێر و مێیە لەسەر هێلکەکان کڕ دەکەون ، مێیەکان بە ڕۆژ و نێرەکان بە شەو بەهۆی ڕەنگی پەڕەکانیان ، مێیەکان قاوەین بە

ڕۆژ لەگەڵ خاک دەگونجێن و نێرەکان ڕەشن لەگەڵ تاریکای شەو دەگونجێن . ماوەی کڕکەوتن نزیک ٧ هەفتەیە . جووجەڵەی وشترمرخەکان گەورەترن لە

جووجەڵەی هەموو باڵندەکانیتر .

 
هێلکەی وشترمرخ






سەرچاوەکان دەستکاری

[١]

[٢]