وتووێژ:یەسووع

دوایین لێدوان: ١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

یەسوع یا یەسووع؟--Aza ١١:٤٣, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

  • پیاو راست بڵێ خۆت یەسووع ـە، بەڵام خوا وەکیلە نەموێرا دایبنێم، وتم ئێستا ئەڵێن لەخۆتەوە (وو) بۆ دا ئەنێی؟ --برووسک ١١:٤٧, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

بۆ عیسا نە؟ دەستکاری

کاک برووسک بۆ ناوی وتارەکەت نەکردووە بە عیسا؟ من بۆخۆم یەسووعم نەبیستبوو.--Aza ١٣:١٠, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

چوونکە زۆر بەکورتی، Jesus Of Nazareth، عیسا نییە. بەڵکو عیسا؛ Isa ـیە و ناوێکی قورئانییە بۆ ئەو کەسایەتییەی مەسیحییەکان باوەڕییان پێیەتی دامەزرێنەری مەسیحییەت بێ. دەکرێت وتاری عیسا بکرێتە بەشێک لەم وتارە لەژێر ناوی ڕووانگەی ئیسلام بۆ یەسووع.---برووسک ١٨:٥٨, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
کاک برووسک جۆرێک قسە دەکەی دەڵێی مەسیحیی. ئەو شتەی جوولەکەکان پێی‌دەڵێن یەسووع ئێمە پێی‌دەڵێین عیسا. با ئەم عیسایەی لە ئیسلامدا ھاتووە لەگەڵ ئەو شتەی مسیحییەکان باسی دەکەن فەرقی بێ. خۆ ھەر ئەم یەسووعە لە ناو مەسیحییەکاندا و چوار ئینجیلەکاندا لەگەڵ یەک زۆر جیاوازان چ بگا بە عیسای قورئانێ. عیسا و یەسووع ھەر دووکیان یەک کەسایەتین ئێمە دەڵێین عیسا ئەوان دەڵێن یەسووع. یەسووعم قەت نەبیستووە، به بڕوای من ناوی وتارەکە دەبێ ببێتە عیسا و یەسووع دەبێ بکرێتە بەشێک لەم وتارە لەژێر ناوی ڕووانگەی مەسیحییەت بۆ عیسا. ھەر چی بێ ئێمە موسڵمانین. سپاس.--:)چالاکوتووێژ ١٩:٣٣, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک هەڵبەتە ئەزیزت نەچوویتەتە قوڵایی ئەو مەسەلانەوە. لای ئەزیزتە کە عیسا و یەسووع یەکن، دەنا ویکیپیدیای ئینگلیزی و عەرەبیش ئەو کەسایەتییە کە مەسیحییەکان بڕوانیان پێیەتی بە یەسووع ناویان بردووە، بفەرموو:

en:Jesus of Nazareth ئەمە یەسووعی ئینگلیزی

ar:يسوع ئەمەش یەسووعی عەرەبی.

گووناهی من نییە ئەزیزت نایزانی دەنا لە گووگڵ بنوسە یەسووع، بزانە لە ماڵپەرە کوردییەکانیشدا هەمان شتە یان نا؟

کاتێک دەڵێیت عیسا، ئەزیزت هێشتا باسی یەسووع ناکەیت بەڵکو باسی کەسێک دەکەیت کە قورئان پێناسەی کردووە نەک ئینجیل، ناشمەوێت ویکیپیدیا بکەم بەشوێنی گفتوگۆیەک کە هیچ پەیوەندییەکی نییە بە بواری کارەکەی ویکیپیدیاوە دەنا خۆزگە تێ دەگەیشتم چۆن یەسووع لەنێو چوار ئینجیلەکەشدا جیاوازی هەیە؟

بەهەرحاڵ، ببینە ویکیپیدیای ئینگلیزی و عەرەبیش دوو وتارییان هەیە سەبارەت بە ڕووانگەی ئیسلام بۆ یەسووع کە ئەمانەن:

en:Jesus in Islam

ar:عيسى بن مريم

پاشان ئەم وتارەی لێرەدا نووسراوە، باسی ئەو کەسە نییە کە قورئان پێناسە دەکات و ناوی ناوە عیسا، باسی ئەو کەسەیە کە ئینجیل باسی دەکات و ناو دەبات بە یەسووع.

بەڕاستی گووناهی من نییە کە تۆ نەتبیستووە، دەنا یەسووع لەچەندین کتێبدا کە لەکتێبخانە کوردییەکاندا هەیە و لەچەندین شوێندا هەر یەسووعە نەک عیسا.

ڕاست نییە ئەگەر من مەسیحیی بم و بە یەسووع بڵێم عیسا، چوونکە من باسی قورئان ناکەم، باسی ئینجیل دەکەم.

هاوکات وشەی عیساش بوونی نەبوو تا سەدەی پێنجەم کاتێک کە ئیسلام دێتە ئاراوە، ئەی پێش ئەو کاتە بە یەسووع دەوترا چی؟

تکایە سەیری ئەمە بکە:

en:Jesus of Nazareth

--برووسک ٢٠:١٦, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
کاک برووسک گیان من شانازی بە کوردە مەسیحییەکان دەکەم بەڵام چونکوو بەشی زۆری کورد موسڵمانن بە بڕوای من دەبێ وتارە سەرەکییەکە عیسا بێ و لەسەر جیاوازی یەسووع لەگەڵ عیسا باس بکرێ نەک عیسا لەگەڵ یەسووع. سپاس.--:)چالاکوتووێژ ٢١:٢٨, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
ئەوەندە بزانە، یەسووع و عیسا دوو کەسی جیاوازن، دوو پێناسەی جیاوازیان هەیە دوو سەرچاوەی جیاواز باسی لێ کردوون، هەر یەکەیان سیفەتەکانیان جیاوازە لەیەک، سەیری وتار عیسا بکە هەندێک شتم بۆ زیاد کرد.

بەهۆی ئەوەی کورد زۆری موسوڵمانە، مانای ئەوە نییە یەسووع دەبێتە عیسا، چوونکە ئەوەی دەڵێت عیسا مەبەستی ئەو کەسەیە کە قورئانی باسی کردووە نەک ئەو کەسەی کە ئینجیل باسی کردووە. خەڵک دەزانێت یان نا، وتنی عیسا بە یەسووع، هەڵەیە. لەهیچ شوێنێک ئینجیلدا کابرایەک نییە بەناوی عیسا وە، کابرایەک هەیە ناوی یەسووعە.

پاشان چۆن بنووسم عیسا؟ عیسا ئەو کەسەیە کە قورئان پێناسەی دەکات، بەپێی قورئانیش عیسا مرۆڤێکە و پێغەمبەر بووە و لەخاچ نەدراوە، لەکاتێکدا یەسووع بەپێی پێناسەی ئینجیل خودا و کوڕی خودا بووە و لەخاچ دراوە.

تکایە ئەمە شتێکی یەکجار هەڵەیە ئەو دوو ناوە تێکەڵ بکرێن، عیسا تەنها ڕووانگەی ئیسلامە بۆ یەسووع.

زۆرینەی عەرەبیش موسولمانن و لە ویکیپیدیاکەیاندا یەسووعیان نووسیوە و وتارێکیان هەیە ناوی عیسى بن مریم ـە کە تێیدا ڕووانگەی ئیسلام بۆ یەسووع خراوەتە ڕوو. ئیتر بەهەڵەدا چوونی هەندێک کەس، مانای ئەوە نییە ئەبێت بە لەقە یەسووع بکەین بە عیسا.

بمبورە، بەڵام ئامادەم تا مردن لەسەر ئەوە گفتوگۆ بکەم کە عیسا کارەکتەرێکی ئیسلامییە و رووانگەی ئیسلامە بۆ یەسووع نەک کەسایەتییە ڕاستەقینەکە کە ئینجیل پێناسەی دەکات.

پاشان بۆ یەسووع بگوازینەوە بۆ عیسا؟ یەسووع بەپێی مێژوو هەم وەکوو ناو هەم وەکوو کارەکتەر پێش عیسا هەبووە.

--برووسک ٢١:٤٣, ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)


عیسا یان یەسووع دەستکاری

كاك بروسك خۆی عیسایە لە ئینجیلە كوردیەكەش

بەم بەڵگانە

کتێبی پیرۆز » مه‌تا » به‌شی 3 >> دێری 13 "

ئینجا عیسا له‌ جه‌لیله‌وه‌ هاته‌ ئوردون، تاكو له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌حیا له‌ ئاو هه‌ڵبكێشرێت.

مه‌تا:3:16 كاتێك عیسا له‌ ئاو هه‌ڵكێشرا، ده‌ستبه‌جێ له‌ ئاوه‌كه‌ هه‌ستایه‌وه‌. ئه‌وه‌ بوو ئاسمانی بۆ كرایه‌وه‌ و بینی ڕۆحی خودا وه‌ك كۆترێك نیشته‌وه‌ و هاته‌ سه‌ری. Gyan333 (لێدوان) ‏١١:٣٥، ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC) لە ئینجیلی مەسیحیەكان بەم شێوەیە هاتووە بەلام تەنها لە تەورات لە دەرچوون باسی یەشوع ئەكات نەك یەسووع ئەلێ یەشووع ده‌رچوون:17:9 موساش به‌ یه‌شوعی[fn] 17‏:9 یه‌شوع: له‌ زمانی عیبری به‌ واتای (خودا ڕزگار ده‌كات) دێت كه‌ هاوواتای ناوی عیسایه‌. بڕوانه‌ \+xt مه‌تا 1‏:21‏\+xt*‏.[/fn] گوت: «چه‌ند پیاوێكمان بۆ هه‌ڵبژێره‌ و بڕۆ له‌ دژی عه‌مالێقییه‌كان شه‌ڕ بكه‌، من به‌یانی له‌سه‌ر سه‌ری گرده‌كه‌ ده‌وه‌ستم و گۆچانه‌كه‌ی خوداش له‌ ده‌ستم ده‌بێت.» Gyan333 (لێدوان) ‏١١:٤٠، ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

گۆڕینی ناوی کەسایەتی دەستکاری

یەسوع ناوێکی داڕێژراوی عەرەبیە، لە بەرامبەرا ناوی ئۆریجیناڵەکەی (یەشوا)یە هیوادارم ناوەکە بگۆڕن Muhammed pasha (لێدوان) ‏١٥:٥٥، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی یەسووعم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:٣٨، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "یەسووع".