وتووێژ:کوڵوکۆ
ئەگەر emotion ھەست -ە ئەی feeling چییە؟--Aza (لێدوان) ١٩:٥٥، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
- نازانم. لە ویکی ئینگلیزی بۆ Feeling نووسراوە: In psychology, the word is usually reserved for the conscious subjective experience of emotion. دەبێتە چی؟--چالاک وتووێژ ١٩:٥٩، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
@Aza، Min.neel، و Aminijian: زۆر بیرم لێ کردەوە. وشەی ھەست دەبێ وەک بەرامبەرێک بێ بۆ وشەی senseی ئینگلیزی (بە فارسی حس، بە عەرەبی حاسة). لە کوردیدا دەڵێن ھەستیار sensitive و ھەستی sensory یانی ھەست دەبێتە sense.
emotion لە فارسیدا دەبێتە احساسات (ھیجان زۆر دروست نییە کە لە ویکی فارسی ھاتووە) و بە عەرەبی مشاعر. من بۆ ئەمە تاقە یەک وشەم پێ شک دێ: کوڵی دەروون. لە ھەنبانە و فەرھەنگی ئەستێرەگەشەشدا ھاتووە.
بۆ feeling دڵنیا نیم؛ بە عەرەبی نووسراوە حس.
تکایە ئێوەش بیری لێ بکەنەوە و ڕا و پێشنیاری خۆتان بنووسن. سپاس.--چالاک وتووێژ ١٨:٠٠، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
- @Aza: پێم وایە کوڵوکۆ یانی غەم و خەفەت ([١]). ڕەنگە کوڵی دەروون بەتەنیا دروست بێ یانی جۆش و خرۆشی دەروون یان ھەمان هیجان (کوڵ لە کولینەوە ھاتووە ھەمان جوشیدن).--چالاک وتووێژ ١٧:٥٩، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Calak: فەرھەنگی زانستگای کوردستان بۆ کوڵوکۆ نووسیویە قوڵت و کوڵ (جوش و غلیان)، جا بە شۆنیا خەم و خەفەت وەک دووەم مەعنی.
- ئەمەم یەکەم جار لە فەرھەنگی ئینگلیزی بە کوردیی کوردستانیکا چاو پێ کەوت، لە بەرامبەر وشەی emotionدا.
- کۆ کردن بە مانای داچڵەکین و سڵ کردنیشە. شایەد ئەو کۆیە ئەم کۆیە بێ. نازانم.
- -Aza (لێدوان) ١٨:٣٢، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Calak: ئەوە ئێستە کوردستانیکام کردەوە و مەدخەلی emotionم ھێنا، ھیچ ئاماژەیەکی بە وشەی کوڵوکۆ نەکردبوو! نازانم لە کوێ بەر چاوم کەوتووە. -Aza (لێدوان) ٠٥:٣٧، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)