ناودەستکاری
باشە ئەم ناوی «ھێڵی لار»ە کە ویکیپیدیای کرمانجی دایناوە لە کوێوە ھاتووە؟ بە فارسی و عەربی ئەڵێن طول جغرافی و منیش لە کوردیدا ھەر بە ھێڵی درێژی بینیومە.--ئاسۆ (لێدوان) ١٢:١١، ٢٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
- لەگەڵ بۆچوونی ئاسۆم، ھەر گوتراوە ھێلی درێژی، نازانم ئەمیش چەند دروستە. سەرچیا (وتووێژ) ١٢:٣٠، ٢٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
- بوونی ناوێکی یەک وشە، زۆر باشترە گەر ڕێک بکەوێت، بۆ نموونە؛ درێژیھێڵ. سەرچیا (وتووێژ) ١٠:١٥، ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
- بە ڕای منیش بکرێت بە هێڵی درێژی گونجاوە چونکە لە کتێبە زانستییەکاندا وا باوە. -- Diyar Muhammed لێدوان ١٠:٥٠، ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
- هاوڕام لەگەڵ کاک (ئاسۆ). هێڵی درێژی باشترە وەک ویکی فارسی و عەرەبی کە (طول) بەکارهاتووە بە واتای (درێژی)، لە ویکی ئینگلیزیش (Longitude) واتە هێڵی درێژی. --(کۆڤان زەکەریا) ,وتوو وێژ ١٠:٥٣، ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)