وتووێژ:ھۆشبڕی
سڵاو.. ئەم بابەتە مەبەستی "سڕکردن"ە ھیچ پەیوەندی بە ماددەی بێھۆشکەرەوە نییە. دەمەوێت ناوەکەی بگۆڕم بۆ "سڕکردن" یان "بێھۆشکردن".--Ferxwaz (لێدوان) ٠٧:١٣, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
- سڵاو. تێیدا زۆری ئاماژە بە دەرمانەکانی بێھۆشی کردووە بەڵام وا باشترە لە مەبەستی سەرەکی جیا نەکرێتەوە. من بۆ Anesthesiaی ئینگلیزی بێھۆشی بە باش دەزانم. کورتە و مەبەست دەگەیێنێ. «سڕکردن»یش لای ئێمە بە شتێکی تر دەڵێن جا نازانم لە پزیشکیدا ئەمانە ھەر یەک شتن یان نا، دەنا «سڕکردن»یش بە باش دەزانم. لە «سڕکردن» مرۆڤ وەخەبەرە بەڵام لە "بێھۆشکردن"دا نا. سڕکردن بۆ کێشانی ددان دەبێ (مرۆڤ دەبینێ و دەبیسێ و تەنیا ھەست ناکا) بەڵام بۆ ئەو شتەی لە وتارەکەدا ھاتووە کە باسی نەشتەرگەری دەکات دەڵێن بێھۆشکردن و بێھۆشی (مرۆڤ نە دەبینێ و نە دەبیسێ و نە ھەست دەکا). سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٨:٠٧, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
- ڕاستی ئەم سڕ و ھۆشە پەیوەندی بە زاراوەوەیە نازانم چۆنە ئەمە ئیشی دکتۆرەکانە بەڵام ئەگەر سڕکردنەکە نەبێت ئەوا بێھۆشکردنەکە یاخۆ ھۆشبڕی ھەروەک لە فەرھەنگەکە ھاتووە دەبێت، بۆ ئەوەش بێھۆشی بێت یان بێھۆشکردن، ئەمە ئەوەندەی لە عەرەبی و ئینگلیزیەکەی گەیشتم باسی کرداری بێھۆشکردنە نەک خودی بێھۆشی. بۆیە "بێھۆشکردن، ھۆشبڕی" پێژنیار دەکەم.سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ٠٩:٤٧, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
وتووێژێک لەسەر ھۆشبڕی دەست پێ بکە
پەڕەکانی وتووێژ ئەو پەڕانەن کە بەشداربووان تێیدا وتووێژی باشترکردنی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا دەکەن. دەتوانیت ئەم پەڕەیە بۆ دەستپێکردنی وتووێژ بەکاربێنیت و لەگەڵ بەشداربووانی تر باسی چاکسازیکردنی پەڕەی ھۆشبڕی بکەیت.