وتووێژ:گەڕۆکەکان
کۆتا لێدوان: ١٠ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak
گۆڕینی (گەڕۆکەکان) بۆ (دۆمەکان) لە سەرەتادا بیری ئەوەم نەبوو کە وشەی (دۆم) یش بەکاردێ. وا دەردەکوێ کە وشەی (دۆم) پەسەندتربێ. دۆم: ٢) فێڵباز ٣) ھۆزێکی کۆچەری کورد ٤) دەھۆڵژەن (ھەنبانەبۆرینە کوردی-فارسی لاپەڕە ٣٠٦) زۆر کەسمان ھەیە نازناوی (دۆم) ی ھەیە لە کوردستاندا (وەک: خولە دۆم)، لە شیکردنەوەکەی مامۆستا ھەژارەوە بڕوانین ئەم ناوە بۆ ئەم کۆمەڵە بەکار ھاتووە وەک جیاکەرەوەیەک. پێدەچێ وەک ھۆرێک مامڵە لەگەڵ ئەم کەمینەیەدا کرابێ. ھەریەکە لە مانای ٢ و ٤یش دوو وێناکردنی کەی مامۆڵە و دابونەریتی ئەم ھۆزەیە. Ku&Kurdistan (لێدوان) ١٩:٣٨، ١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
- دەستخۆش، منیش لەگەڵ ئەوەم--برووسک (لێدوان) ٢٣:١٨، ١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
- @Broosk و Ku&Kurdistan: من قەت گەڕۆکم بەم مانایە نەبیستووە. لای ئێمە بەم شتە زیاتر دەڵین دۆم و جاروباریش قەرەچی (کە تورکیە و تورکەکانی ئازەربایجانیش ھەر دەڵێن قەرەچی). ئێستا تەواوە دەستتان خۆش بێت. --چالاک وتووێژ ١٠:١٤، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)