وتووێژ:گەشکە
دوایین لێدوان: ٤ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Daniel abdullah لە بابەتی با لێمان تێک نەچێت
با لێمان تێک نەچێت
دەستکاریسڵاو @د. توانا ع. بەرزنجی: سپاس بۆ دەستکارییەکەت. تەنیا ویستم وتارەکان جیا بکەینەوە. فێ، خوو، گەشکە، پەرکەم و ئەگەر ناوی تریش ھەیە، کامانە ھەمان شتن و کامانە جیان؟ تەنیا دەمەوێ خەڵک سەریان لێ تێک نەچێت. ⇐ئارام وتووێژ ١٤:٢٥، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو@Aram، ڕاستییەکەی کوردیەکە بۆ منیش زۆر ڕوون نییە بەڵام سەرەداوێکت دەدەمێ خۆت دادوەری بکە. لە ئینگلیزییەکە epilepsy نەخۆشییەکەیە بە عەرەبی دەبێتە صەرع و ئێمەی خەڵکی هەولێریش هەر عەرەبییەکە بەکاردێنین. بەڵام seizure ئەو لەرزین و جووڵە کتوپڕەیە کە بە نەخۆشی دانانرێت و دەکرێت نیشانەیەک بێت بۆ صەرع یان هەر نەخۆشییەکی تری دەماری.
- جا من ئەوەندەی لە قسەکردنی خەڵک تێگەیشتبم (گەشکە) بۆ لەرزینەکە بەکاردێنن و (پەرکەم، فێ …هتد) بۆ نەخۆشییەکە. خووش مانایەکی تری هەیە هەموومان دەزانین کە habit ـە بۆیە تایبەت نییە بەم بابەتە. لە فەرهەنگی vejîn هەمووی تێکەڵکردووە بۆیە هیچت دەستناکەوێ. سوپاس بۆ تۆش.Τωαηα (لێدوان) ١٥:٢٣، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی: سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت. وا بزانم کاک @Daniel abdullah: لە بواری پزیشکی دەزانێ و پێمان خۆشە لێدوان بدات ئەگەر ویستی. ⇐ئارام وتووێژ ١٥:٤٥، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو هاوڕێیان،
- ڕاستیەکەی وەک کاک تواناش باسی کرد لەم بابەتەدا چەند وشەیەکی زۆر هەیە بەڵام گرنگەکانیان ئەمانەن:
- Seizure:حاڵەتێکی بوونی کێشەیە لە کارەباییاتی ناو مێشک کە زۆربەیان بە ئامێری هێڵکاری مێشک دەردەکەوێت، جا ئەم گۆڕانکاریانە دەکرێت ببێتە هۆی کێشە لە جەستەدا وەک جوڵەی نائاسایی یان تێکچوونی باری هۆشداری یاخود هیچ پێوەی دیار نەبێت و کاریگەریی بکاتە سەر هەستەکانی کەسەکە، بەکورتی شەرت نییە هەموویان جووڵەی نائاسایی لەسیان هەبێت.
- Epilepsy: کە seizure چەند جارێک دووبارە بووەوە و هۆکارێکی ڕوونی نەبوو، ئەوا دەبێتە نەخۆشیەکی درێژخایەن و پێی دەوترێت epilepsy.
- Convulsion: بریتیە لە جووڵەی نائاسایی لەش جا هۆکارەکەی epilepsy بێت یان شتی کە وەک کەمبوونی ئۆکسجین، دابەزینی شەکری خوێن، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و چەندین هۆکاری کە.
- Fit: ئەمەش بەنزیکەیی هەر وەک Convulsionە بەڵام لەکاتی سکپڕیدا ڕووئەدات و پێشی ئەوترێت Eclamptic fit.
- ....
- ئەوەندەی گەڕام بەناو فەرهەنگەکاندا ئەمەم دەستکەوت، بۆ ئەوانەی جوڵەیان لەکەڵە وەک convulsion وشەی (لنگەفرتێ، لەشفڕین، گەشکە)
- بۆ seizureو Fitیش (گرتن، لێهاتن، نەوبە)
- epilepsyیش (فێ، پەرکەم)
- ...
- لە کۆتایدا ڕای خۆم و ئەوەی کە سەرنجمدابێت ئەمەیە:
- خەڵک بە سادەیی بە جوڵەکان واتە convulsion ئەڵێن گەشکە، بە epilepsy ئەڵێن فێ یان پەرکەم.
- بۆ ئەم دوانە خۆشم ئەوەم بەلاوە پەسەندە.
- بۆ Fit وشەی گەشکەی سکپڕی یان کاتی دووگیانی،
- Seizureیش وشەی لێهاتن زۆر نزیکە لە واتاکەیەوە بەڵام بەڕاستی نازانم ئەوە تا چەند گونجاوە بەکاربهێنرێت.
- لە کۆتاییدا بڕیارەکە ئەبێت شارەزایانی زمان بیدەن و یەکلایی بکەنەوە.
- لەگەڵ ڕێزدا. Daniel (گفتوگۆ) ٠٥:٠١، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram@Daniel abdullah, هەرچەندە کە گۆمەکەی زۆر قوڵکردەوە بەڵام دەستی خۆشبێت کاک دانیاڵ، لەو هەڵەیە پاراستمی. بەڵێ من بیرم لە convulsion هەر نەکردەوە. لە ویکی فارسی خراپ لێیان تێکچووە وشەی تەشەنوجیان بۆ بەکارهێناوە کە لای خۆشمان وا دەڵێین، بەڵام عەرەب دەڵێن اختلاج بۆیە تەشەنوج هەڵەیە.
- ئێستا منیش هاتمە سەر ڕای کاک دانیاڵ و پێموایە گەشکە ڕێک بۆ convulsion باشە
- نۆرەفێ بۆ Seizure و ئەوانی تریش (فێ، پەرکەم) بۆ Epilepsy
- خوو دەکەوێتە نێوانی seizure و convulsion لەمەیان دڵنیا نیم. بەڵام ئەگەر لاریتان نەبێ ئەم پەڕەیە دەگوازمەوە بۆ نۆرەفێ، پەڕەیەکی نوێش خۆم بۆ Convulsion دروستدەکەم. سوپاسΤωαηα (لێدوان) ٠٨:٠٥، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- بڕوانە ئێرە (یوتوب) وشەی نۆرەفێی بەکارهێناوە بەڵام لە تەنیشتی صەرع، وە ئەمە پەیوەندی بە کوردەوە نیە، هەر لە بنەڕەتدا ئەم وشانە مانایەکی دیاریکراویان نیە و ئینگلیزەکانیش خۆیان تێکەڵی دەکەن.Τωαηα (لێدوان) ٠٨:١٤، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Daniel abdullah: ئای دوو جار ڕەحمەتت لێ بێ. یەکەم، چونکە ئاگام لێیە بە شەش مانگ دیار نامێنیت، بەڵام ھەر کە بانگت دەکەین دەست بە ڕوومانەوە نانێیت و دێی بە دەممانەوە دێی و دووەمیش چونکە ڕوونکردنەوەیەکی زۆر جوانت دا! @د. توانا ع. بەرزنجی: وەک دەڵێن گۆم تا قووڵ بێ بۆ مەلە خۆشە و سپاس بۆ ئێوەش! من نە لە پزیشکی و نە لە زمانەوانی شارەزا نیم، بەڵام ئەوەی بەرامبەر seizure لە ئێوەم دەست کەوت ناوەکە بە کوردی دەبێتە «لێھاتن» و «نۆرەفێ». گوێشم لێ بووە بە کەسێکی سەرشێت کە جووڵەی سەیر بکا وتراوە «لێی ھاتووە» جا نازانم ئەمە لەگەڵ حاڵلێھاتنی دەروێش پەیوەندیی ھەیە یان نا. ⇐ئارام وتووێژ ١٥:٠٠، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram، وا دیارە دانیاڵ چووە دەرەوەی بازنە. من وەک پێشتر وتم وتارەکەم سەرلەبەری نوێکردەوە و بەندی ویکیدراوەشم گۆڕی، تەنیا پۆلی کۆمنز ماوە ئەویش پێموابێ ئەرکی بۆتەکەتە. (بۆ ئاگاداری). Τωαηα (لێدوان) ١٧:٢٥، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو هاوڕێیان، شایەنی نییە برایان، ببورن ئاگام لە ویکی نەما، و بە ئیمەیڵ بۆم نەهات کە وەڵامتان هەبووە. دەست خۆش کاک توانا بۆ وتارەکە. ڕاستیەکەی بابەتە پزیشکیەکان بەهۆی ئەوەی زۆر قوڵن و ڕۆژبەڕۆژ شتی نوێ دێت و وشەی تازە دروست دەبێت، زمانی کوردی ئاسان نییە بۆی کە بتوانرێت هەموو شتێکی پێ بنووسرێتەوە، بەتایبەت لە ویکی کە هەندێکجار بەهۆی ئەوەی وشەی زۆرمان نییە وتارەکان تێکەڵ دەبن، هەرچۆنێک بێت لە هیچ باشترە و لەشتان ساخ بێت. Daniel (گفتوگۆ) ٠٨:٢٤، ٦ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram، وا دیارە دانیاڵ چووە دەرەوەی بازنە. من وەک پێشتر وتم وتارەکەم سەرلەبەری نوێکردەوە و بەندی ویکیدراوەشم گۆڕی، تەنیا پۆلی کۆمنز ماوە ئەویش پێموابێ ئەرکی بۆتەکەتە. (بۆ ئاگاداری). Τωαηα (لێدوان) ١٧:٢٥، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی: سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت. وا بزانم کاک @Daniel abdullah: لە بواری پزیشکی دەزانێ و پێمان خۆشە لێدوان بدات ئەگەر ویستی. ⇐ئارام وتووێژ ١٥:٤٥، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)