وتووێژ:عەبدوڵڵا گۆران

(لە وتووێژ:گۆرانەوە ڕەوانە کراوە)

پێشنیاری گۆڕینی ناوی وتار دەستکاری

پێموایە خوێندنەوە عبدالله بەوشێوەیە زۆر گرانە، عەبدوڵڵا، دووجار پیتی (ڵ) ی بەدوای یەکدا تێدا بەکارهاتووە، هەم هەڵەیە، هەم قورسە، درووست وایە بنووسرێت، عەبدولڵا، بۆخۆی (ڵ)ی دووەم ناوەکە قورس دەکات و پێویستی بەوەی پێش خۆی نییە، جا پێشنیار دەکەم بۆ گۆڕینی ئەم عەبدوڵڵایە و هەموو عەبدوڵڵاکانی تریش بۆ عەبدولڵا. بژین --برووسک ٢٣:٠٣, ٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

لە ڕێگای گووگڵەوە گەڕام بۆ "عەبدوڵڵا" و "عەبدوڵا" و "عەبدولڵا"، ژمارەی ئەنجامەکانی گەڕان بە ڕیز (نزیک بە) ئەمانە بوون: 43000، 36000، 2000. واتە عەبدوڵڵا باوترە و با هەروا بمێنێتەوە. لەوانە دەرچێ "ل" لە عەرەبیدا، یەکێ لە حورووفی شەمسییە واتە هیچ عەرەبێک ناڵێ عەبدولڵا، دەڵێ عەبدوڵڵا (هەرچەن گرنگ نیە عەرەب چۆن ئەیڵێ (: ).--Aza ٠٩:٠٩, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
- کاک ئازا سڵاو، پێم سەیرە بەڕاستی کە لێرە گرینگی بە باوییەتی دەدرێت و بیر لە Structure ى زمان و رێساکانی ناکرێتەوە، عەبدولڵا لەگووگڵ، ئەنجامی گەڕانە لە کۆمەڵێک ماڵپەر کە دەشێ ئەوانیش هیچ زانیارییەکییان لەسەر وشەکە نەبێت و لە درووستی وشەکە دڵنیانەبن، گووگڵ هەرگیز پێوەر نییە، وشەکە لەبنەماوە هەڵەیە، عەرەب، فارس، تورک ...هتد، هەرچییەکی پێدەڵێن، ئەمە کێشەی زمانی ئێمە نییە و خۆمانی لەقەرە نادەین، عەبدولڵا گرانە بۆ خوێندنەوە، ئیدی نە گووگڵ لە نزمانەکانی تر، پێوەرنین بۆ درووستی وشەکە --برووسک ١٢:٠٣, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

نازانم باسی کام یاسا و پێکهاتە دەکەیت! یاساکانی هەر زمانێک خەڵکی ئاخافتنکەر بەو زمانە درووستی دەکەن. شتێک کە باوە واتە ئەوەتە درووست.--Aza ١٢:٢٠, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
-هەرگیز هەمیشە شتی باو درووست نییە، بۆت دەسەلمێنم. لەکوردستانی باشوور، جۆرە ئۆتۆمبیلێک هەیە کۆمپانیای Totoya درووستدەکات، خەڵک ناوی لێناوە مۆنیکا و هەمان جۆر بەمۆدێلێکی نوێ هەیە ناوییان لێناوە (وەنەوشە)، زۆر شت لە باشوور ناوی هەیە، ئایا بەڕای جەنابت وەنەوشە درووستە یان Toyota Landcruiser؟ لەهەموو جیهاندا و لەهەموو شوێنێک Toyota Landcruiser ناسراوە نەک وەنەوشە.


نموونەیەکی ترت دەدەمی، گەلێك نەزان هەن لە کوردستانی باشوور، بۆ ئەوەی گوزارشت لە هەستییان بکەن سەبارەت بە تەحەددا کردن یان کێبڕکێکردن، وشەی (ّذم) بەکاردەبەن، واتا لەبری ئەوەی بڵێن منافسة ـئەکەم، دەڵێن زەم(ذم)ـت دەکەم، تا ڕادەیەک ئەم لەناو خەڵکی فەقیر و هەژاردا باوە، بەڵام ئایا راستە؟ من لەگەڵ ئەوە نیم هەموو باوێک درووست بێت! هەرگیز ئەمە وانییە، رێسا هەیە لەهەموو جیهاندا بۆ هەموو شتێک، عەبدولڵا، بەوشێوەی ئێستای نانووسرێت و گووگڵ و ماڵپەرەکوردییە نەزانەکان (هەندێکییان رێزم هەیە بۆ زۆربەیان) پێوەر نین بۆ درووستی وشەیەک کە لێرە هەموو کوردێک دەیبینێت لەهەموو جیهان. --برووسک ١٢:٣٩, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)


برووسک گیان! عەبدوڵڵا یان واشینگتۆن هیچکامیان کوردی نین. کاتێک وشەیەک لە زمانێکەوە دەچێتە ناو زمانی تر، خۆی وا دەگۆڕێ (واتە خەڵکی وای دەگۆڕن) تەلەففوزی ڕاحەتتر بێت لە زمانی دووهەمدا، ئێستا کە ئەم دوو وشە بەو دوو شێوەی نووسین و خوێندنەوەی سەرەوە لە ماڵپەڕەکاندا زۆرترن واتە لە ناو خەڵکا زۆرتر واتە وا تەلەففوزیان راحەتترە واتە وا درووستترن. --Aza ١٢:٤٨, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)


OK کاک ئازا گیان، با وابێت قەیچێکە، کێشەیەک نییە :( --برووسک ١٢:٥٩, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

دڵگیر مەبە برووسک. سروشتی ویکیپیدیا هەندێجار وایە. مرۆڤ دەبێ بۆ ڕای گشتی ڕێزی ببێت. دانانی ناوە باوەکان واتە ڕێزدانان بۆ رای گشتی. قەبووڵ دەکەم هەندێ شت نە و زۆر شتی هەڵەی باو هەن، بەڵام ئەم دوو وتارە لەوانە نین. بژیت --Aza ١٣:١٠, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
- زۆر ئاساییە کاک ئازا گیان، تەنها ئەوە دڵگرانم دەکات کە کاتێک بیر لەوەدەکەمەوە گەر رۆژێک ویکیپیدیا وەک پرۆژەکانی تر سەقەت ببن و زمانی کوردیی هیچ سوودێکی لێنەبینێت، دەنا بۆچوونی هەموو کەس لەسەر سەرمە و رێزی لێدەگرم، زۆر بەتایبەتیی هی ئێوە، هەربژیت و سووپاس بۆ رێنوێنیت ;) --برووسک ١٣:٣٨, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بە ڕای من ھەبوونی ٢ پیتی ھاوتا لە پاڵ یەکەوە بە ھیچ شێوە لە کوردیدا مانای نییە (جگە لە وو). ئەوە تەنھا بە کاریگەریی نووسەی "تشدید"ی عەرەبی لەسەر کوردی دەزانم کە وا دەکا بنووسرێت «عەبدوڵڵا» یان «موحەممەد» دەنا ئەو دوو وشە، بە ڕای من، لە کوردیدا «عەبدوڵا» و «موحەمەد» دەخوێندرێنەوە و دەوترێن.--MarMzok لێدوان-- ١٣:٥٩, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ڕاستە، خەڵک زیاتر دەڵێن «عەبدوڵا» و «موحەمەد». بەڵام عەبدوڵا پلەی دووهەم بوو لە گووگڵدا (36000 ئەنجامی گەڕان).--Aza ١٥:١٩, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)


منیش پێم وایە کە عەبدوڵا تەواوە. چونکە دوو ڵ بەدوای یەکدا زۆر گرانە لە سەر زمان. barham ٢١:٢٣, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "عەبدوڵڵا گۆران".