وتووێژ:کیوریاستی

دوایین لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Lost Whispers لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

کیوریاسیتی کیوریاستی بە باشتر دەزانم لەم ناوەی ئێستای- پێشنیاری گواستنەوە دەکەم.—ژیـار وتووێژ ‏٠٦:٥٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ شێوازی وتارەکەش، بڕێکی زۆر لە شێوەزاری تێدا بەکارھاتووە، باشرە چاک بکرێن.—ژیـار وتووێژ ‏٠٦:٥٨، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ژیار تەرجوومانە دەقیقیەکە ئەوەیە کە بنوسرێ (کیوریوسیتی) ئەگەر گۆرینی ناوەکە سوود بە ویکیپیدیا بێت, دەیگوازمەوە ... بە نسبەت شێوەزارەکەش هیچ کێشەیەکی نیە ... مەگەر سوود بە ویکیپیدیا بێت بیان گۆری ئەگەر نا ئەو شێوەزارەی بەکارمهێنەوە هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ شێوەزاری فەرمی ویکی دەگونجێت Shahid tahir (لێدوان) ‏٠٧:٣٤، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بڕێز لە ھیچ وتارێکی ویکی من شتێکی وەک «لۆیان دەرکەوتیە»م نەبینیوە، کە لەم وتارەدا بەکارھاتووە. باشتر وایە کە بڵێن «بۆیان دەرکەوتووە.» ئینجا لە ویکی ئەبێت ناو بە دروستی بنووسرێت، curiosity بە ئای پی ئەی دەبێتە /ˌkjʊriˈɑsəti/ ئەمەش بە «کیوریاستی» گۆ دەکرێت/دەخوێندرێتەوە.—ژیـار وتووێژ ‏١٤:٢٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
با کێشەکە زۆر گەورە نەبێتەوە. شتێکی وا نییە. کیوریوسیتی دروست نییە. بە بریتانی دەبێتە کیوریۆسیتی و بە ئەمریکی کیوریاسیتی یان کیوریاستی. وا بزانم کیوریاسیتی ھەندێک ئاسانتر بێ لە کیوریاستی. ھەموو ئەوانی تریش رەوانە بکەن. بە بڕوای من وشەی ڕۆڤێریش زیادییە و دەکرێ نەنووسرێ.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٥، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
من سوورم لەسەر ئەوەی کە کیوریاستی دروستترە، ئای پی ئەیش ئەوە دەسەلمێنێت. لەکاتێکدا کە بەرھەمەکە ئەمریکییە، دەبێت ناوەکەشی بە خوێندنەوەی ئەمریکی دابندرێت. من ھیچ سەختییەک لە شێوازی خوێندنەوەکەی نابینم. ئەگەر کەس دژی نییە یان بۆچوونێکی تری نییە، دەیگوێزینەوە سەر کیوریاستی وەک کاک چالاک وتی وشەی ڕۆڤەر زیادەیە و ھەبوونی شتێکی گرنگ نییە لە ناوی وتارەکەدا. ئەوانی تر دەکرێت ڕەوانەکەر بن.—ژیـار وتووێژ ‏١٧:٢٦، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ بەرێزان ... دەیگوازمەوە لۆ کیوریاستی ‏١٨:٢٧، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)~ Shahid tahir (لێدوان) ‏١٨:٢٧، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  کراژیـار وتووێژ ‏١٥:٢٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کیوریاستی".