وتووێژ:کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران

کۆتا لێدوان: ١٠ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak
لەباشوور ڕێککەوتن هەیە لەسەر ئەوەی وشەی High لەم چەشنە بارودۆخەدا بە <باڵا> دابنرێت. بۆ نموونە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق. دادگای باڵای فیدراڵی. پاشان وشەی کۆمیساریا هەندێک ناوازە دێتە گوێ. ئێمە دەڵێین کۆمیسیار. بۆیە پێم وایە ناوی ئەم وتارە بەسەر یەکەوە دەبێتە: کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران. سووپاس --◂ برووسک وتووێژ‏١٤:١١، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ ئەوەم بەرز بکرێ بە باڵا. بۆ کۆمیسیار نازانم.--Aza (لێدوان) ‏١٥:١٥، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ ---Aminijian (لێدوان) ‏١٦:١٧، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سووپاس هاوڕێیان. @Calak، Ku&Kurdistan، و Kushared: بۆ ئاگاداری. --◂ برووسک وتووێژ‏١٦:٢٠، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمەش وەک لێدوانی ئافرەت و ژنی لێھات. نامەوێ وەک لێدوانی سەختامێر دیسان دە دەێر باسی زمانەوانی بنووسم؛ ھەر ئەوەندە دەڵێم باڵا وشەیەکی فارسیە و بە کوردی دەبێتە بەرز.
بە پێچەوانە بە زمانی من کۆمیسیار زۆر قورسە. من دەزانم کۆمیساریا لە وشە فەڕەنسیەکەی (Commissariat) وەرگیراوە بەڵام بۆ ئەوەی وشەی کۆمیسیار بسەلمێنم دەبێ بزانم دایکی و باوکی کێیە و لە کوێوە ھاتووە.
لە کۆتاییدا من بۆ گۆڕینی بەرز بۆ باڵا دژایەتیم نییە (ئەگەر چی پێم فارسیە) بەڵام لەگەڵ کۆمیسیار نیم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٢، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە چالاک هەموو لقەکانی زمانەوانی پێکەوە پێوەرێک دادەڕێژن بۆ هەڵبژاردن، داتاشین و داڕشتنی وشە و زاراوەکانی زمانێک. تەنانەت بابەتی سایکۆلۆجی و کۆمەڵناسیش بە ئەندازەی بنوشەناسی(وشەڕەتناسی) گرنگە. زمان بوونەورێکی زیندووە، ناکرێ تەنیا لە ڕوانگەیەکەوە سەیری بکەی. ئەگەر جەنابت سەیری پێوەرەکانی فەرهەنگستانی زمانی فارسی بکەی یان ئەکادیمیای زمانی هەر وڵاتێکی تر تێدەگەی بە چاوێکی بنوشەناسییەوە وشە هەڵنابژێرن. زۆر وشەی بیانی هەن کاتێک دەچنە ناو زمانێک ، واتایەکی تر دەگرن، ڕەنگە بێژەشیان بگۆڕێ. ئەمە یانی زیندوویی، هەڵبەت ئەم وشە وەرگرتنانە نابێ هاوسەنگی زمان تێک بدەن، هەم لە بارێ ڕێژەیان لە زماندا و هەم لە باری خۆگونجان لەگەڵ زمانی مەبەستدا. زۆربەی دژایەتییەکانی من بۆ بڕێک وشەی دانراوی باشوور، بۆ ڕەچاو نەکردنی پێوەرەکانی زمانەوانی لە داتاشینی زاراوەکان دەگەڕێتەوە. ڕەنگە فاکتەرەکانی (زووتێگەیین) ، (کورتی)، (سادەیی)، (جوانی) و (توانایی وشەداڕێژی) لە (وشەڕەتناسی) گرنگتر بێ. هەڵبەت هەر یەک پێگەی خۆیان هەیە، بەڵام باشترین وشە، وشەیەکە کە زۆرترین فاکتەرەکان لەخۆ بگرێت. دڵنیا بن ئەمەش ناکرێ ئیللا بە هاوکاری و هاوبیری هەموو لقەکانی زمانی کوردی و لانیکەم لە سۆرانیدا (باشوور و ڕۆژهەڵات). Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:٠١، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ژیان گیان منیش ئەوەندە حاڵیم! جیاوازی من و ئێوە ئەمەیە: من ئەگەر چی گرفتەکەم قەبووڵە بەڵام باسی گرفتەکەش دەکەم؛ بەو ئاواتەی ڕۆژێک چارەسەر بکرێ. من دەڵێم وشەی بەرز جوانتر و کوردیتر بوو بۆ High بەڵام ھاوکات دەڵێم کێشەم لەگەڵ باڵاش نییە. پێم وایە باشترە ئیتر باسی کێشەکان نەکەم چون وا دیارە دەبێتە ھۆی سوئی تەفاھوم. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٠:٢٢، ١٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران".