ناوی ئەم وتارە وەکوو ویکی عەرەبییە، ئەینا ھیج ویکییێکی تر ناوەکەی نەانت "کاریبی"، جا پیتی "ی" ئەگەر لە ئاخری وشە بێت، دوایی بۆ درووس کردنی "صفت" و شتە کێشە درووس ئەوێت، باش وایە ئەم ناوە وەکوو ویکی کرمانجی ھە بکرێتە "کاریب" یا بکرێتە "کاراییب". مادیوتووێژ (٤ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٣:٣٢, ٢٤ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

بە بڕوای من کێشەی نییە و زۆر تەواو. ناوەکە خۆی سفەتی نیسبیە: کاریب (Carib) + ی ھەر وەک ئینگلیزی: Carib + ean. بۆ عەرەبی بێ و کێ دەڵێ ھەر لە ویکی عەرەبیدا ئاوایە؛ بڕوانە ئوکراینی، سربی، سلۆڤانی و … لە بەشی زۆری تریشان کارابیک ھاتووە.--چالاکWьтуwеж (٤ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٦:٠١, ٢٤ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

کاریب و کاراییب لە لایەن کرمانجەکان و کوردەکانی ئێرانۆ بەکار دێت، باوترە. بێجگە لەوەیش بۆچی لەخۆمانۆ ئبھام درووس کەین و ئسمێک و سفەتێکی نسبی وەک یەک ئستفادە کەین؟ ناوەکەی با کاریب بێت و سفەتە نسبیەکەیشی کاریبی. زۆر جوانتر و بێ ئبھام تر. مادیوتووێژ (٤ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٦:٢٨, ٢٤ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

ئەگەر لای ئێمە کاریبی وەک جنابت دەڵێی ئیبھامی ھەیە، بێگومان کاراییبیش بۆ برایانی باشووری ئیبھامی دەبێت. «کاریب»یش بە تەنیا نابێ چون ناوی نەتەوەیەکە: en:Carib یان fa:کاریب. دوایی ناو و سفەتی نیسبی کوا وەک یەکن؟ ناوەکە «کاریب»ە و سفەتە نیسبیەکەی «کاریبی»؛ وەک ئینگلیزی کە ناوەکە Caribە و سفەتە نیسبیەکەشی Caribbean. «کاراییب»ش وشەیەکی فەڕەنسیە و باشترە ئێمە وەک تورک و فارسانمان لێ نەیات و واز لە فەڕەنسی بھێنین. تەماشای فارسەکان بکە چۆن سەریان لێ شێواوە: ھەم دەڵێن سوژە (فەڕەنسی) ھەم سابجکت (ئینگلیزی)، ھەم المان (فەڕەنسی) ھەم المنت (ئینگلیزی)، ھەم اوت (فەڕەنسی) ھەم آگوست (ئینگلیزی) ھەم ماژول (فەڕەنسی) ھەم مدول (ئینگلیزی) و … . ئێستا لە دنیادا ئینگلیزی قسەی یەکەم دەکات و گەڕانەوه بۆ فەڕەنسی تەنیا خۆ لە دوا دانە.--چالاکWьтуwеж (٤ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٨:١٢, ٢٤ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

ئاغە ئەمە ناو ناوچەیێکە کە چەن دانە دوورگە و شتی تری تیایە، قەبووڵ ئەکەم کە ئەشێ جیاوازی بێت لەگەڵ خەڵکی کاریب وەلی ئەمە ناوێتە دەلیل بۆ ئەوەی کە وشەی کاریبی بۆ ناوچەکە بە کار بێنین چون ھێشتا ئبھامەکە لە سەر جێی خۆیەتی. مادیوتووێژ (٤ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٩:٠٣, ٢٤ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

من ئیبھامێک نابینم. ئەگەر کاریبی ئبھامی ھەبێ، Caribbeanیش لە ئینگلیزیدا دەبێ ئیبھامی ھەبێت کە وا نییە. من وەک بەکارھێنەرێک دژ بە گواستنەوەی ئەم ناوەم بەڵام ئەگەر دۆستانیش پێیان وایە کاراییب باشترە و یەکدەنگی لەسەر کرا من قسەم نییە، با بگوێزرێتەوە.--چالاکWьтуwеж (٤ی گوڵانی ٢٧١٣) ٢٠:٠١, ٢٤ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کاریبی".