وتووێژ:کارای یاریدەدەر

سڵاو کاک ئارا پێت وانیە ووشەی وەپێشخستن باشتر مانای ئەم باسە دەدات ؟چونکە لە فەرهەنگی کوردی سویدی ئەم مانایەی هەیە. چاوەڕێی وەڵامم. --barham ١٨:٣٥, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

لە باشوور لە پڕۆگرامی خوێندنماندا وشەی catalyst بەرانبەر کارای یاریدەدەر دانراوە، وشەکە چەسپاوە و بەو شێوەیە ناسراوە، لە چەند فەرهەنگیش هەر بەو ناوە بیستوومە بۆیە منیش هەر بەو شێوەیە دامنا. کاری کارای یاریدەدەریش زیادکردنی وزەی پێویستی کارلێکەکەیە تا لە ماوەیەکی کورتتردا مادەکان بگۆڕدرێن. وەک خۆم هەست ناکەم "وەپێشخستن" ئەو مەبەستە بپێکێت. لە فەرهەنگی ئازادی چەند وشەیەکی بەرانبەر نووسراوە. وەک: مادەی ڕاپەڕێنەر، مادەی هاندەر، بزوێنەر، هۆکار، مانای یاریدەدەر. بەلام پێم باشە بەو شێوەیە بهێڵدرێتەوە چونکە وەک وتم لەبەرئەوەی وشەکە چەسپاوە بەتایبەت لای خوێندکاران. --Ara Qadir ١٩:٤٤, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

تەواو کاک ئارا هیچت بۆ ووتن نەهێشتەوە .منیش پێم وایە هەچی وشەیەک لە قوتابخانەکاندا بەکاردەهێندرێت هەر ئەبێ ئەو وشەیە بەکاربهێنین لێرە چونکە لەلایەن خەڵکی شارەزاوە دانراون. سوپاس بۆ ڕوونکردنەوە --barham ٢٠:١٤, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کارای یاریدەدەر".