وتووێژ:ڕێگە

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

کاک @Pirehelokan: سەبارەت بەم ناوە، ڕەنگە ھەر باشتر بێت بە ڕێگا بنووسرێت. زۆر وشەمان ھەن کە ھەر بە پاشگری «گا» بەکاردێن، وەک دادگا، دەرگا، ... ڕای من وایە ئەوانەی پێشتر بە «-گا» باوبوون دەستکاری نەکرێن. دەکرێت پاشگری «-گە» لە دروستکردنی وشەی نوێ بەکاربێت. سەرچیا‏٠٩:٥٠، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس @Serchia:، فەرقیان نیە بە بڕوام. ڕێگەش ھەر ئەوەندە ڕاستە (قوربانی تۆزی ڕێگەتم ئەی بایی خۆشمروور). ئەم گۆڕانی فۆنیمی /ە/ بۆ /ا/ لە ئاخری وشەوە باوە لە کوردیی ناوەندیدا. لە فارسیشدا ھەم گەھ ھەیە ھەم گاھ (قتلگەھ/قەتلگاھ). لە وشەی تریشدا ھەیە وەک نە/نا یا گەورە/گەورا (کوردیی خوارین و گەڕووسی زیاتر). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٢٦، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ڕێگە".