وتووێژ:ڕاوتەر

کۆتا لێدوان: ١٠ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza

لە ڕاستیدا کاری ڕۆتەر تەنیا ڕێدۆزی نییە، ناردنی پاکەتەکانیشە بە ڕێی دروستدا. ھەر ڕۆتەرێک بەردەوام زانیاری ئەگۆڕێتەوە لەگەڵ ڕۆتەرە دراوسێکانیدا و بەم جۆرە خۆی فێری ڕێگە نوێکان ئەکا، ئەمە ڕێدۆزییە. بەڵام کاری سەرەکیی ڕۆتەر Packet Forwarding -ە واتە بۆپێشەوەناردنی پاکەتەکان. ڕۆتەر زیاتر بەڕێکەرە ھەتا ڕێدۆز. ئەگەر ئێمە بە ڕۆتەر بڵێین ڕێگەر ئەوە ھەردووک کارەکە (ڕێدۆزی و بەڕێکەری) ئەگرێتەوە. ڕێگەر واتە ئەوەی کاری بە "ڕێ" -وە ئەکرێ، وەکوو ئاسنگەر کە کاری بە "ئاسن" -ە، یا زێڕینگەر کە کاری بە "زێڕ" -ە. ئەگەر ڕۆتەر ڕێگەر بێ، ڕۆتینگ -یش ئەبێ بە ڕێگەری.

ئەگەر ئێوەش پێتان باشە تا بیگوازینەوە.--Aza (لێدوان) ‏٢١:٠٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: ڕێدۆز بۆ navigator دەبێ نەک بۆ ئەمە و ئەسلەن باش نییە. پاشگری «گەر» ناوی پیشە (شغل) درست دەکا (وەک زێڕنگەر، مسگەر و ...)؛ ئاخۆ Router ناوی پیشەیە؟!--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٥، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لای ئێمە پێی دەڵێن ڕاوتەر ،هیچ وشەیەکی کوردییمان بۆی نییە! دانانی هەروشەیەکی لەم چەشنە سوودی نابێ چونکە جگە لە نووسەر کەس ئەو وشەیە بەکارناهێنێت > Kushared (لێدوان) ‏١٩:٥٦، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕەنگە ھەر ڕاوتەرەکە لە ھەموویان باشتر بێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٥، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ئەگەر دژایەتی نەبێ پێم وایە ھەر باشترە بیگوێزینەوە بۆ ڕاوتەر. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٥، ٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
وای لێ بکە. ڕێدۆزیش ئەبێ بگوازریتەوە بۆ ڕاوتینگ. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٥، ١٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ڕاوتەر".