وتووێژ:چاکەکاری

دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

@گرووپی قوتابخانە: چاکەکاری نییە ئەمە، مرۆڤدۆستییە.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٠١، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس کاک ئازا @Aza:، گرووپی قوتابخانە لە ویکی فارسیەوە وتارەکانیان وەرگێڕاون، وەک دیارە بەرانبەری نیکوکاری دایانناوە، چاکەکاریش وێ ناچیت هەڵە بێت ئەمەش [١] هەر مرۆڤدۆستی نییە؟ Şûşe وتووێژ ‏٠٦:٣٤، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من «چاکەخوازی» بە گونجاو دەبینم بۆ ئەم وتارە. قسەی شووشە ڕاستە، (Humanitarianism) دەبێتە مرۆڤدۆستی. سەرچیا‏١٢:٢٥، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش پێم وایە مرۆڤدۆستی بۆ Humanitarianism باشتر بێ. ھەروەھا چاکەکاری باوترە لە چاکەخوازی.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٦، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia: @Calak: @Amine yousefi: ئەرێ. منیش بیری لێ ئەکەمەوە مرۆڤدۆستی بۆ Humanitarianism باشە. مرۆڤدۆستی واتە دۆستی مرۆڤ بوون، یاریدەری مرۆڤ بوون. بەڵام چاکەکاری ھیچ ھاوسەنگی philanthropy نییە. وشەی philanthropy لە دوو بەش دروست بووە phil واتە خۆشەویستی و anthropos واتە ئینسان. من وشەی مرۆڤویستی م پێ باشە. یان وشەی خەڵکخۆشەویستی کە فەرھەنگی کوردستانیکادا لە بەرانبەر philanthropyدا ھاتووە.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٠٥، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: بۆ چی خەڵکخۆشەویستی بەڵام خەڵکدۆستی نا؟--چالاک وتووێژ ‏١٧:١٣، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: ئاخر -دۆستی لە کوردیدا بە پێچەوانەی فارسی زۆر مانای love نادات. پێشگری phil واتە love. --Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ئەزقەزا منیش وام فکر دەکردەوە و پێم وابوو ئەمە فارسییە. ھەتا زانیم وا نییە و لە کوردیشدا ئەمە ھەیە و ڕەسەنیشە. لە سۆرانیی خۆماندا ھەمانە دەڵێین خزمدۆست رێک بە مانای خۆشویستن. وا نەبێ لەبەر فارسی واز لە شتی ڕەسەنی زمانەکەمان بھێنین.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٨، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak:ئۆکەی. سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەت.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٠٩، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
برادەران، تا وتووێژەکە بە کۆتا نەگەیشتووە، دەبێت بەرانبەرێکیش بۆ (Altruism) ببینینەوە، کە واتایەکی نزیکی لەم وشانەی سەرەوە ھەیە. سەرچیا‏١٨:٠٢، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی چاکەکاریم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:١٩، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "چاکەکاری".