وتووێژ:پەردەی کچێنی

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Daniel abdullah لە بابەتی وتاری ناستاندارد

وتاری ناستاندارد دەستکاری

سڵاو، ئەم وتارە چۆن بە بێ سەرچاوە و بەو ئاستە لە نووسینەوە ماوەتەوە لە ویکی؟ بەشی یەکەمی لە ویکی ئینگلیزیەوە نزیکە بەڵام بەشەکانی تری ئاستی نووسینەکەی هی ویکیپیدیا نییەو وەک بابەتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نووسراوە. هیوادارم دەستکاریەک بکرێت، ئەگەر توانیم وتارەکەی ویکی ئینگلیزی بۆ ئەهێنم، بەڵام ئەم زانیارییە زیادانە چی لێ بکەم؟ بیانسڕمەوە؟ چونکە بەتایبەت بەشی خوێنڕێژی لە یەکەم پێوەندی جنسی زۆر بە شێوەیەکی بازاریانە نووسراوە و هیچ سەرچاوەیەکی نییە.

بینیم نۆیەمین زۆرترین بینراوە لە ویکی، بۆیە چاکسازی پیویستە.

لەگەڵ ڕێزداDaniel abdullah (لێدوان) ‏٢٢:٥٧، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Daniel abdullah: تەواو تەواو ئازاد بە کە چی لە وتارەکە دەکەیت و چۆن باشتری دەکەیت. ئەوەش دەڵێم کە گەر توانیت کەمێک باشتری بکەیت، ئەو زۆربڵێیییەی نێو وتارەکە بسڕەوە کە ھیچ سەرچاوەیەکی نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەسەرچاو کاک @Aram: هەرکات دەستم بەتاڵ بوو ئیشی لەسەر ئەکەم.Daniel abdullah (لێدوان) ‏١١:١٣، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
چاوتان خۆش و بمێنن! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٣، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێستا بابەتەکە کەمێک ڕووی هەیە، تا ببێتە زۆرترین بینراوی مانگ :).Daniel abdullah (لێدوان) ‏١٦:٢٧، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Daniel abdullah: ڕەحمەتت لێ بێت! مخابن وتارە تەندروستی و پزیشکییەکانمان ھیچ باش نین! گەر بکرابا کۆمەڵە دکتۆر یان قوتابییەکی ئەو بەشانە بھاتبان و ھەر یەکەو کاری لەسەر وتارێک بکردایە، ئەوا ویکیپیدیا زۆر لە ئێستا باشتر دەبوو. دووبارە سپاست دەکەم! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٠، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستیەکەی بابەتە پزیشکیەکان لە ویکیپیدیای ئینگلزیش کێشەیان زۆرە چجای ئێرە، ڕاست ئەکەیت ئاگاداریانم، بەڵام بەڕاستی کارێکی قورسە، تەنها بۆ ئەم وتارە نزیکی ١٢ کاژێر کارم لەسەر کردووە، هیوادارم ئەو کارە بکرێت، خۆشم جار جار بەپێی توانا هەر بەردەوام ئەبم.Daniel abdullah (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Daniel abdullah: زۆر سپاس و ماندوو نەبیت! ڕاستە کاری دەوێت. منیش وتارێکم وەرگێڕا؛ زیاتر لە مانگ و نیوێک کارم لەسەری کرد، بەڵام تەنیا یەک جارە و کارکردن لە ویکیپیدیا ئەوەی خۆشە کە ھەوڵەکانمان تێیدا نافەوتێت بە بەراورد بەو سەرچاوانەی تری ئینتەرنێت کە ئەمڕۆ شتێک بڵاو دەکەنەوە، دوای مانگێک نەماوە. ماندووبوونەکانت بەرز دەنرخێنم. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٤، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بێگوومان. زۆر سوپاس بۆ بەڕێزیشتان، بێ خەمخۆری وەک ئێوە ویکیپیدیا بەردەوام نابێت.Daniel abdullah (لێدوان) ‏١٩:٥٠، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پەردەی کچێنی".