وتووێژ:پۆتەنشڵی پەردە

دوایین لێدوان: ٩ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Min.neel لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

ئەرک ڕێک یانی duty. ئەرک لە کوێ و potential لە کوێ. کەس بەرامبەری باشتری پێ شک دی؟--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٥، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پێم وایه ئەوانەش بۆ potential به کار دێن: شیان ~ توانایی شاراەوه ~ رخسان~شاراوە~مات~کپ~توانا لێره هەیه--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٢٢:١٢، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
"پۆتەنسێڵ" = (لێهات، توانایی) ، بەڵام بەکارهێنانی خودی وشەی پۆتەنسێڵ جوانترە. "غشاء" = (کاژ، توێک، بەرگ، پێستە) و وشەی "پەردە" هەڵەیە، هەرچەن پەردەش جۆرێک داپۆشە، بەڵام توێک نییە و زیاتر پێکهاتەیەکی جیاواز لە پێکهاتەی دوو بەشە کە بە هۆیەوە لێک جیا دەکرێنەوە یان داپۆشی شتێکە بەڵام لە دەرەوەی پێکهاتەی خودی ئەو شتە، وەک پەردەی دیافراگم، پەردەی ئامینیوتیک، پەردەی پەنجەرە و... جا دەبێ ئێمە بزانین بۆ "غشاء"ی خانەکان چی هەڵدەبژێرین، ئەمجار ناوی بنەین "پۆتەنسێڵی کاژ/توێک/پێستە/بەرگ" سپاس Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:٣٦، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aminijian: کاکە من دڵنیا نیم پەردە ھەڵەیە یان نا؛ بەڵام پێم وایە دروستە. لێرەدا ئێمە پەردەمان وەک بەرامبەری «غشاء»ی عەرەبی و Membraneی ئینگلیزی داناوە. ھەر وەک دەزانی لە کوردیدا ئێمە شتێکمان ھەیە بە ناوی پەردەی کچێنی. دەی بە عەرەبی بەمە دەڵێن «غشاء البكارة». بە ئینگلیزی کە دەڵێن Hymen لە پێناسەکەیدا ھاتووە: ‎"The hymen is a membrane..."‎ یانی پەردە = غشاء = Membrane و دەتوانین بڵێین پەردە بۆ ئەم مەبەستە دروستە.
بەڵام بۆ potential نازانم بە کوردی دەبێتە چی. ئەگەر بە ئینگلیزی بێ ھەر دەبێ بڵێین پۆتەنشڵ /poʊtɛnʃ(ə)l/ (چۆن شێوازی فەڕەنسی لە باشوور باو نییە). سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٧، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم وایە پەردە هەم جوانە و هەم خەڵک لی تێ دەگەن و وشەیەکیشە لە قوتابخانەکان وتراوە، دەی با هەر پەردە بێت(ئیستدلالەکەی کاکە چالاکیش جوان بوو)، پۆتەنشڵیش لە ئەرک بە یەقین باشترە. مادیوتووێژ (٢٧ی پووشپەڕی ٢٧١٤) ‏١٠:٥٠، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پۆتەنشڵی پەردە".