وتووێژ:پشکنەری بەکگراوندی گەردوون

دوایین لێدوان: ٢ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

@Shahid tahir ئەم ناوە ھەڵەیە. بۆ explorer وا بزانم پشکنەر باش بێ. لەسەر backgroundیش ڕێک نەکەوتین، ھەر بەکگراوند بمێنێ باشترە. ناوە ڕاستەکەی ئەبێ بە پشکنەری بەکگراوندی گەردوون. Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٥، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: پشکنین Investigation نییە؟ چالاک وتووێژ ‏٠٦:٥٣، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak بۆ investigation زیاتر توێژینەوە بە کار دێ. خۆت پێشنیارت چییە؟ Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٧، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: سوپاس بۆ وتوێژەکردنت، ڕوونکردنەوەکەت بەجێیە، سەرپشک بە لە گۆڕینی ناوی ووتارەکە، سپاس شەهید (لێدوان) ‏٢٠:٢٢، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: پشکنین شکڵی کۆنترەکەی *بشکنین-ە؛ بە ھەورامی دەڵێن ۋشکنای و ھەر ھەمان شتە لە پاڵەویدا ھاتووە wiškīdan, wiškin(n) بە مانای divide, separate. مەککێنزی پشکنینی کوردیی examine, inspect مانا کردۆتەوە. لە ھەنبانەشدا یەکێک لە ماکانی هەڵوەشاندنی خوری و لۆکەیە کە ئەمە بەبڕوای من لە separateی پاڵەوی نیزیکە و ماناکانی تر لەڕاستیدا لەمە پەیا بوون.
جا explore خۆی ماناکەی بە examine و investigate نزیکە بەڵام پێم وایە پشکنەر بۆ Inspector باشترە. چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٨، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak سپاس، دەی explore ئەبێ بە چی؟ Aza (لێدوان) ‏١٨:١٤، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: نازانم. جارێ لە پێشنیاری خۆت باشتر ھیچ شک نابەم. چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٣، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پشکنەری بەکگراوندی گەردوون".