وتووێژ:پارێزگای ئەردەوێڵ

دوایین لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

بۆ ئەردەوێڵ؟! ئازەرییەکان ئەڵێن ئەردەبیڵ. ئیتر نازانم «ئەردەوێڵ» بۆ؟ خۆ ھیچ کوردێکیش لەو ناوچە نییە تا ئەوان شتێکی تری پێ بڵێن --ئاسۆ ٠٧:٤٨, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)

ئەگەر ناوە دروستەکەی بنووسین ئەردەبیل لە ھەر دویان باشترە.Merkhas ٠٨:٣٥, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)
من ئەڵێم ئەردەوێڵ باشە. کوردان وای پێ ئەڵێن. پیاوە پیرەکان ئەڵێن ئەردەوێڵ. لە کتێبانیشدا وا نووسراوەو بۆ نموونە دیومە مامۆستا ھەژار نووسیویە "شێخ صفی‌الدین ئەردەوێڵی". --Aza ٠٨:٥٩, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)
ئازەرییەکان ئەڵێن ئاردەبیل. جا ئەلفەکەی وەک کوردی ناڵێن!--Aza ٠٩:٠٥, ٦ نیسان ٢٠١١ (UTC)
دەی ئەم «وێڵ»ە بگۆڕن توخوا. زۆر ناحەزە. پیاوە پیرەکان ئەڵێن «ئیمریکا»! خۆ نابێ ھەر بە قسەی ئەوان بنووسین برا. --ئاسۆ ٠٧:٥٧, ٧ نیسان ٢٠١١ (UTC)
ئەمەم تازە دیت. یانی چی «خۆ ھیچ کوردێکیش لەو ناوچە نییە تا ئەوان شتێکی تری پێ بڵێن»؟! خۆ ئەمە نابێتە بەڵگە. یانی چون تەورێز کوردی لێ نییە دەبێ بنووسین تەبریز؟
پاشان بە ئێمە چی ئازەریەکان دەڵێن چی گرنگ ئەوەیە کورد چی پێ وتووە. من لە بەساڵداچووان ھەر ئەردەوێڵم بیستووە. ئێستا چون ئازەریەکان دەڵێن تەبریز ئێمەش نابێ بڵێین تەورێز؟! (ئەگەرچی لە ویکی فارسیشدا ھاتووە آدام اولئاریوس در سفری که به اردبیل داشته است عنوان نموده که اهالی شهر که ترک زبان هستند، نام شهر را آردویل تلفظ می کنند).
ھەردەوێڵم لە کوردیدا وەک ناوێک بۆ پیاوان دیوە: ھەردەوێڵ کاکەیی.
ئەمەش بۆ زانیاری؛ پاشگری وێڵ لە ئەردەوێڵدا پاشگری شۆێنە و لە لاتینیشدا villaمان بەم مانایە ھەیە. لە ئینگلیزیشدا گەڵێک شار و ناوچەمان ھەیە بە پاشگری ‎-ville؛ ئەمەش پێرستەکەی.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٥٧، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پارێزگای ئەردەوێڵ".