وتووێژ:پارکی شانەدەر

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن ئارام بکر لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

پارک دروستترە لە پاڕک، بەس پێش چاکردنی ئەوە، دەمەوێت بزانم ڕاتان چییە گەر وشەی «باخ» بەکاربێنین؟ سەرچیا‏١١:٣٧، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

شتێکی ناپەیوەندیدار: ئێ خۆ چیرۆکیش دروستترە لە چیڕۆک.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:١٣، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ناتوانین بڵێین چیرۆک دروستترە لە چیڕۆک، ئەو وشەیە کوردییە و وەک پارک نییە، خەڵک ھەم دەڵێ چیڕۆک، ھەم چیرۆک. بەس ئەوەیان کە وشەیەکی بیانییە دەبێت لە سەرچاوەکەی بڕوانین. پێم باشترە وتووێژەکە زۆرتر لەبارەی پێشنیازەکەوە بێت، کە وشەی باخی لەجێ دابنێین یان نا؟! سەرچیا‏١٧:١٠، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بەبڕوای من چاکنییە بکرێت بە "باخی شانەدەر" چوونکە خۆی ناوی پارک یان پاڕکی شاندەرە لەنێو خەڵکی واباوە و لەڕووی فەرمیشەوە لەسەر تابلۆکە وا نووسراوە. ڕاستە لەسلێمانی "باخی گشتی" وە لەهەولێر "باخی شار" هەیە بەڵام کەس ناڵێت باخی شانەدەر، باخی منارە و باخی سامی عەبدولرەحمان بۆیە هەروەک خۆیان بمێننەوە بەڵام دەکرێت وتووێژەکە بکرێتە سەر ئەوەی لەپارکە جیهانییەکان چ وشەیەک لەویکیپیدیا بەکاربهێنین و یەکبخرێن. > Kushared (لێدوان) ‏١٧:٣٦، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
کەواتە با بڕیار لەسەر یەکێکیان بدرێت.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:٥٤، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش ھاوڕام لەگەڵ کوشەیرد و دژی ئەوەم کە بکرێتە باخ چونکە ھەر خۆی وا باوە و سەبارەت بە پارک و پاڕک من لەگەڵ پاڕک ھاوڕام چونکە وشەی پارک کەمێک سووک دێتە دووان و پاڕک ئاسانترە بۆ دەربڕین. --—Aram وتووێژ ‏٠٩:٣٤، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پارکی شانەدەر".