وتووێژ:پارتی دیموکراتی کوردستان

دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

بێلایەن بوون دەستکاری

بێلایەن بوون لە ویکیپیدیا مانای ئەوەیە کە ھەم بیروڕایەکی دژ بنووسین ھەم بیروڕای پشتیوانەکانی. کاک ئارا تەنیا ئەو بەشەی داناوە کە دژ بە پارتی دیموکراتی کوردستانە و باسی شتی دیکەی نەکردووە. --ئاسۆ ١٤:٥٧, ٣٠ ئازار ٢٠١١ (UTC)

جا بۆ خێریان هەبووە تا بینوویست؟ :) بەنیازم هەندێک لە وتارە ئینگلیزییەکەی وەرگێڕم هیوادارم لانەبرێت وەک لای دەزگا حیزبییەکانی خۆمان.--Ara Qadir ١٥:٣٩, ٣٠ ئازار ٢٠١١ (UTC)


هەر وتارێک لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا بێت ،سەرچاوەڕاست و دروستە؟ ،من لێرە وای دەبینم کە بەپێی هەستی کەسایەتی وتار دەنووسرێ و نووسین زیاددەکرێت .ئەگەر ئەمە مانا ڕاستەکەی ویکیپیدیاییە کەواتە دەبێ ویکیپیدیای کوردی شێوەزاری سۆرانی دوایین بەستەر بێت کە من کرتەی لەسەر بکەم لەکاتی گەڕانمدا بۆ زانیاری و وتارەکان. --Kurdish EAgle ١٧:٠٤, ٣٠ ئازار ٢٠١١ (UTC)

دەی کەواتە ئێمەش ببینە میدیای حیزبی و بکەوینە چەواشە و ڕاستییەکان بشارینەوە. بۆ تۆ ئەو شتانەی ئێستا نووسراوە پێت ڕاست نییە؟ ئەوەی لە ویکیپیدیای ئینگلیزی نووسراوە دڵۆپێکە لەنێو دەریایەکا. بەداخەوە سەرچاوەمان کەمە کە پشتڕاستی بکەنەوە. بۆ نموونە من لەکوێوە مەسەلەی شێخ زانا بهێنمە ویکیپیدیا کە هیچ زانیارییەک نەنووسراوە لەسەر وێب؟ بۆیە هەندێک لە شتەکان ون ئەبن. ئەم وتارە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ٦٩ سەرچاوە ڕیزکراوە. هەندێک لەوانەی کۆتایییەکەی لە ماڵپەڕی و میدیای حیزبی خۆیانەوە وەرگیراوە لەبەرئەوە ئەگەر لایەنگرانە بێت لایەنگرانەیە بەلای خۆیاندا.--Ara Qadir ١٨:١١, ٣٠ ئازار ٢٠١١ (UTC)


خۆی کێشەکە لێرەدایە ،ئایا سەرچاوە چییە و ئێمە چۆن تێی گەیشتووین ؟ هەر پەڕەیەکی نووسراو لەسەر وێب سەرچاوەیە؟ ئەگەر وایە زۆر ماڵپەر و پەرتووکی تر کە ئەوپەڕی بەرزی و شکۆداری پارتی دەردەخات (کە من خۆم باوەڕم پێیان نییە) بەڵام دەکرێت بینووسمەوە وەکو سەرچاوەش ئاماژەیان پێبدەم؟ ئەی کەواتە کاکە ئارا تۆ لەبەر چ هۆکارێک باوەڕی %١٠٠ ــت بەو پەرتووکەی McDowall, David هەیە ؟!! ،کە لەو ٦٩ سەرچاوەی تۆ باسی دەکەیت ٥٤ ـــی هەر ئەو پەرتووکەیە بەڵام بە پەڕەی جیا جیا ئاماژەی پێداوە ،نە پارتیم نە سوودێک/بەرهەمێک/پیشیەک هەیە لێیان ،بەڵام ڕاستییەکان بەم جۆرەش نین کە بەڕێزتان و ئەو پەرتووکە باسی لێوە دەکەن.--Kurdish EAgle ٢٠:٤٧, ٣٠ ئازار ٢٠١١ (UTC)

نازانم چ شتێک نووسراوە وا تۆ باوەڕت پێی نییە؟ یەکەمیان باس لە مێژوویەکە کە نە دژی نووسراوەتەوە نە لە بەرژەوەندی. من خۆم باوەڕم بە مێژوو نییە پێم وایە درۆی زیاتر تێکەڵە وەک لە ڕاستی. ئەوی تریان شتێکە لەم ڕۆژگارەی ئەمڕۆدا بەبەرچاوی هەموو دنیاوە ڕوو ئەدات ئیتر چ شتێکی تیا جێی گومان بێت؟
ئەی بە نیسبەت سەرچاوەوە چی بکەین بەڕای تۆ؟ هیچ نەنووسین بڵێین هەموو سەرچاوەکان لایەنگرانەیە؟ هەرچۆنێک بێت لە سەرچاوەیەکی سەربەخۆوە وەربگریت باشترە وەک لە ڕاگەیاندنەکانی خۆیانەوە.--Ara Qadir ١٨:٥٦, ١ نیسان ٢٠١١ (UTC)

یەکەم پارتی لەلایەن ئەو ڕێکخراوانەوە ئاگادار نەکراوەتەوە ،ئەگەر کراوە کوا بەڵگەنامە و گرتەیی ؟ ،دواتر لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییە کە من ناوی دەنێم (بەرگری کەسیی) نەک کوشتاری ،ئەوە ئەگەر ڕاستیش بێت هەروەکو چەواشەکارییەکانی (.......) هێشتا ناتوانیت مێژووی 60 و ئەوەندە ساڵە ناوبنێیت ئاڵۆز چونکە مێژوویەکە پڕ لە خەبات بۆیە ئاڵۆزە ،فەرهاد پیرباڵ وتەنی (سندان لە پارتی سندان لە یەکێکیتی سندان لە گۆران سندان لە یەکگرتوو و کۆمەڵ و ...هتد) ،بەڵام هەموو شتێک بە خوێ و خوێش بە مانا. --Kurdish EAgle ١٩:٥٢, ١ نیسان ٢٠١١ (UTC)

بۆ تۆ ئاڵۆز بەچی تێگەیشتوویت؟ :) بۆ مەسەلەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڕۆ بابەتەکە بخوێنەوە بزانە کە نەنووسراوە ئاگادارکراونەتەوە. ئنجا بڕۆ ماڵپەڕەکانی amnesty cpj hrw بخوێنەوە. هەندێکیان لە سەرچاوەی وتارە ئینگلیزییەکەدا هەن.--Ara Qadir ١٩:٣٧, ٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)
تۆ بە شەهیدکردنی مناڵێکی ١١ ساڵان کە نەیزانیوە خۆپیشاندان یانی چی بڵێی بەرگری کەسی دیارە قەت بە ئەنجام ناگەین. ئەم بابەتە پێویستە ڕای چەند کەسێکی تری لەسەر بێت. تا ئەو کاتە من دای ئەخەم.--Ara Qadir ١٩:٣٧, ٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)

شتەکە وای لێهاتووە بڵێی کاکە تۆ وەرە بە جنێو و سوتاندنی بەرگی عەشیرەتێک و کفنی هەشت هەزار شەهید شەرەف و ناموسیشم لەکەدار کە ،بەس بەوەوە نەوەستیت ها وەرە بەرد بارانیم بکە و جام و شووشە بە ماڵەکەومە نەهێڵی هەر نەوەستیت ها بۆم وەرە ژوورەوە و سەریشم پان بکەوە ،ئێرە جێگای ئەوە نییە ببێتە گفتوگۆی ڕوودەوەکان و سیاسەتوانی ،بەڵام بۆ منداڵێکی 11ساڵان بچێتە نێو خۆپیشاندانەکان بۆ هەر ئەو منداڵە لەکاتی تەقە و هەراکە بەتەنیا لەوێ بمێنێتەوە بۆ ئەوانەی بە ڤیدیۆی دەیگرن ناچن بە دەنگ هاوارییەوە ؟ خۆ چوار هەنگاو لێیانەوە دوور ئەگەر ڕاست دەکەن ،بەهەرحاڵ ئەگەر بەڕێزتان بە پێی هەست و ئەو ڕقەی ناختان دەنووسن و دەدوێن منیش هەر هەمان جووڵانەوەم دەبێت لە جۆرە وتار و باسەکانی تر ،کاکە ئارا لە بواری ئایتی من وەکو مامۆسا سەیری بەڕێزتان دەکەم ولێتانەوە فێردەبم و فێربووم ،بەڵام لێرە و لەسەر بۆچوونی کەسایەتی منیش خاوەن بۆچوونم و خاوەن نووسین و بەڵگەنامە و تادوایی ،هیوادارم برادەران هەر لەم وتووێژە باسەکە یەکلایی بکەنەوە و ئێمەش پەرەی پێبدەین ،بژین. --Kurdish EAgle ٢٢:٠١, ٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)

یەکلاکردنەوەی دەستەواژە دەستکاری

سڵاو.. پێویستە بەشە ناونیشانی یەکێتی (ئافرەتان × ژنان)ی کوردستان دیاری بکرێت، لەبەر ئەوەی بەکارهێنەرێک بەناوێک کەسێکی نادیار بەناوێکی تر دیاری دەکات؟؟.. --Muhammed taha (وتووێژ) ٢١:١٩, ٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

کاک مەحەمەد لای من فەرقیان نیە وە ئەم ناوە لەدای دو ئیداری کێشەی هێنایەوە یەکێتی ژنانی هەڵبژارد وە پارتیش ئافرەتانی هەڵبژارد ، بەڵام بۆیەش ئەوەی تۆ باسی دەکەی دەبێ کتومت ناوی ڕێکخراوەکە بێت کەلای پارتی دیموکراتی کوردستان ئافرەتیان هەڵبژارد ناوی ڕێکخراوەکش بووە یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان سەر بە (پ.د.ک) واتە دەبێ وەک خوی بمێنێتەوە و دەستکاری نەکرێت لەبەرامبەری دا یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمان یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانن ، زۆتر ئەو باسە دەچێتە خانەی مێژووەوە ، بۆ سەلماندی ئەمەش سەیری ئەم دوو بەستەرە بکە
  1. پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی (پاتی) بەبۆنە ٥٩ ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
  2. سه‌رۆك مام جه‌لال ساڵیادی دامه‌زراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان پیرۆزده‌کات kushared (وتووێژ) ٠٧:٢٥, ٧ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
من زۆر لەو پارتییانەدا شارەزا نیم. ھەر ئەوەندەی بلێم ئافرەت وشەیەکی کوردی نییە و تورکمانییە و تەنیا لە کوردی سۆرانیدا باوە. ژن زۆر ڕەسەنترە: کوردیی باکووری و ناوەندی و باشووری: «ژن»، کوردیی لەکی «ژەن»، کوردیی ھەورامی «ژەنی» و کوردیی زازاکی «جەنی». سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٧:٥٣, ٧ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک ئەمانە خۆیان ئەو ناوەیان داناوە نموونە گەر ووتارێکمانە لەسەر woman نووسیبوایە ئاسایی دەبوو بڵێین ئافرەت تەواوە یان ژن بەڵام ئەمە ناوە ناتوانین دەستکاری بکەین واتە گەر ووتار لەسەر یەکێتی ژنانی کوردستان بنووسی دەبێ تەنیا باس لە ڕێکخراوەکەی یەکێتتی بکەیت نەوەک باس لە ئەوەی یەکێتیی و پارتی بەیەکەوە بکەیت باشترین نموونە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان هی پارتی دیموکراتە بەڵام یەکێتیی خوێندنکاران هی یەکێتییە!! خۆ گەر بێیتە سەر بنەڕەت قوتابی و خوێندکار هەمان مانان! kushared (وتووێژ) ٠٩:٢٥, ٧ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بەڵی کاک محەمەد دەزانم مەبەستت چییە من تەنیا لە بواری وشەناسییەوە بۆی چووم. با دیسان بڵێم خوێندکار دروستەکەی خوێنکارە. ھەر بۆ نموونە بە فەرمی «حکوومەتی ھەرێم»، «حکومەتی ھەرێم» دەنووسرێ یانی ھەڵەی ڕێنووسی ھەیە. کێ ھەیە گوێ بداتێ شتی وا؟! بەجارێکی زمانی کوردییان شێواندووە، خودا لێیان خۆش نەبێت.--چالاکوتووێژ ٠٩:٤٢, ٧ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
سڵاوتان لێبێت و ماندوو نەبن.. هۆکاری وروژاندنی ئەم وتووێژە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێشتر بەکارهێنەرێکی نەناسراو بە ئافرەتانی دانابوو و کاک چالاکیش کردبووی بە ژنان و بەکاهێنەرێکی تری نەناسراو کرد بووی بەئافرەتان.. پارچە پارچەی کوردستان و ٣ زمانیش کاریگەریی لەسەر وتە و ڕێنووسی کوردی هەیە.. خۆزگە ڕۆژێک وەکو زمانی ئینگلیزی یان عەرەبی کوردیش ڕێنووسێکی یەکگرتوو و خوێندنەوەیەکی نایەکگرتووی هەبووایە.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٠:٣٥, ٧ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سلاو ڕیبوار (لێدوان) ‏١٤:٤٩، ٢١ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی پارتی دیموکراتی کوردستانم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٩:٣٣، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پارتی دیموکراتی کوردستان".