بەڕێزان سەرچاوەیەکتان بۆ ڕووداوەکانی ڕۆژژمێریی کوردی پێ شک دێت؟ ئەگەر ڕۆژژمێریی کۆچی ھەتاویش بێ ھەر دەبێ. دەنا بەم جۆرە پەرەپێدانی ڕۆژژمێریی کوردی زۆر ئەستەمە و دەتوانین بڵێین محاڵە. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٨:٠٦, ١٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

ئەمە ئەستەمە لە وێبی کوردی بوونی هەبێت! تەنیا گەر لەپەڕەکانی پەرتووکەکان یان پەڕاوگەی بیرەوەری (مفەکەرە،dairy) هەبێت! بۆڕۆژمێری کۆچی هەتاوی کە زۆرتر لە ڕۆژهەڵات بەکاردێت ئەوا هەموو گووگڵی بگەڕێیت لەمە زۆرتر نادۆزیتەوە , گەر سوود لە ڕۆژمێری فارسی وەرگرین ((هجری خورشیدی)) و لە ئەرشیفی فارسی بەرامبەری کوردی وەرگرین و ئینجا بیکەین بە کوردی لەو کاتەش زۆرینەی ڕووداوەکانی کوردی تیانەبێت ئینجا سوودی لێنابینین بۆیە من جارێ دەڵێم با لەمە گەڕیێن و تەنیا گرینگی بەساڵنامەی زاینی بدەین گەرچی ئارەزووم لەوەبووە کە ویکی سۆرانی کار بە ساڵنامەی کوردی بکا! وەلاشم سەیری لە ویکی کرمانجی کە کار بە ساڵنامەی کوردی دەکەن کەچی پەڕەکانی ئیمڕۆ لە مێژوویدا یان ساز نەکردووە >kushared (وتووێژ) ١٨:٤٤, ١٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاکە محەممەد گیان دەستت خۆش بێ. ھەر وەکی وتت باشترە جارێ واز لە پەرەپێدانی ڕۆژژمێری کوردی بھێنن ھەتا دۆزینەوەی ژێدەرێکی باش بۆ ئەم مەبەستە. من ھەر ڕووداوێکی گرنگی ڕۆژژمێری کوردی کە بیزانم پێی زیاد دەکەم. ڕۆژژمێری ھەتاویش زیاتر باسی ڕووداوەکانی خۆیانی کردووە ھەتا کوردستان. من بە دڵ ڕازی نیم ئێمە بەم ھەموو مێژوو کۆنەوە کەڵک لە ڕۆژژمێری زایینی وەربگرین کە گرفتی یەکجار زۆرە. نازانم چۆن دەبێ ئێمە ئەم ناوە جوانانەمان بۆ مانگەکان ھەیە بەڵام بووینەتە چاو لە دەستی سوریانییەکان و لاسای ئەوان دەکەینەوە؟! نازانم بۆ دەبێ وا بێ بەڕاستی. سپاس--چالاکوتووێژ ٠٦:٥٣, ١٧ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "٢٧ی گەلاوێژ".