وتووێژ:وڵکەی کۆمۆنوێلت

کۆتا لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak
وڵکەم نەبیستووە؟ مانای realm دەدات؟؟؟؟--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٢:١٨، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
تێنەگەیشتم بۆ بەمە ئەڵێن کۆمۆنوێلت؟! بۆ ناڵێن ھاوسوود یا ھاوقازانج یا ھاوسامان؟--Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٠، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
پێشتر بە هاوسوود دابمنابوو! و هەروەها ناشزانم وڵکە یانی چی؟--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٢:٥٤، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش نەمبیستبوو ھەتا سەیری فەرھەنگم کرد شێعرێکی شێرکۆ بیکەسی ھێنابۆوە: «لە وڵکەی عیشقدا گەر لاقی شاھی لێ بدەی لێت دێت». ئیتر وشەکە چەندە باوە نازانم بەڵام دەبێ بۆ realm وشەیەک دانێین یان نا؟ لە فەرھەنگی زانستگای کوردستاندا وەک بەرامبەری قلمروی فارسی ھاتووە. مەڵبەندیشمان ئێمە وەک بەرامبەری territory داناوە. ھەرێم بۆ region (وەک حکوومەتی ھەرێمی کوردستان/Kurdistan Regional Government) و ناوچەش بۆ area. بۆ zoneیش ھیچم پێ شک نایا پێم وایە بەویش ھەر دەبێ بڵێین ناوچە.
بۆ ناوی ئەم ڕێکخراوەیەش کۆمۆنوێلس/کۆمۆنوێلت وەک ناوێکی تایبەتی لێھاتووە و لە کوردیشدا ھەر ئاوام بیستووە: کۆمۆنوێڵس. پێم وایە بە ڵ باشترە. ئەگەر وەری بگێرین ھەر خۆمانین دەزانین چیە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٣٢، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
گەڕام شتانێکم دەست کەوت، بەڵام بە رای من ڕەوانەکەر بۆ وتارەکەی پێشوو مابا باشتر بوو، هەرچۆنێک بێ باوترە، دوای ئەمەش پێم باشە کە وتارێک بە بێ ڕەوانەکەر دەگوازرێتەوە سەیرێکی بەستەرەکان پێوەی بکەین، بۆ ئەوەی ئەم وتارانەی کە وتارە گوێزراوەکەی تێدایە سەقەت نەبن--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٥:٤٦، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
کۆمۆنوێلت لە کوردیدا بۆ ئاماژە بە وڵاتانی موستەعمەرەی پێشووی بریتانیا باوە و ئاماژەی پێ دەکرێ. ئیتر من ناڵیم لە شوێنی تر نەیکەینە کوردی و نەڵێین ھاوقازانج. بۆ بەستەرەکانیش ھەق بە تۆیە کاک دیاکۆ دەبێ چاک بکرێ.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٨، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "وڵکەی کۆمۆنوێلت".