وتووێژ:نەخۆشیی سەدەف

دوایین لێدوان: ٢٦ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Tessla لە بابەتی لێکدانی وتار

پێویستە بکرێتە یەک و لەگەڵ یەکتر بگونجێندرێن ،من لەگەڵم. — ئەم لێدوانە لەلایەن فەرهاد واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٢:١٣، ٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)

لێکدانی وتار دەستکاری

سڵاو کاک@Tessla، پێموابێ تۆ لەم کاتەدا چالاکی، داواکاریم ئەوەبوو کە وەکو وتارەکەش تاگی لێدراوە با بکرێنە یەک لەگەڵ گڵاوپێستی، بەڵام سەدەف پڕبینەرترین وتاری پزیشکی ویکیپیدیایە بەپێی ئامارەکان بۆیە پێمباشە ناوی سەدەف بمێنێتەوە بەڵام ناوەڕۆکی گڵاوپێستی باشترە. نازانم لێکدان چۆنە و چۆن ناوەڕۆکەکان تێکەڵدەکرێن بەڵام تۆ بۆمی بکە پشت بەخوا چاکسازییەکی باشی تێدا دەکەم دەیگەیەنمە ئاستی وتاری باش و هاوتای ئینگلیزیەکە. سوپاس Τωαηα (لێدوان) ‏١٣:٢٦، ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@د. توانا ع. بەرزنجی: سڵاو، لەبەرئەوەی وتت ناوەڕۆکی گڵاوپێستی باشترە، بۆیە ئەوەی پێویست بوو لەم وتارە گواستمەوە و تێکەڵ بە گڵاوپێستیم کرد. ئەم وتارە دەکەینە ڕەوانکەر بۆ وتارەکەی تر، و پاشان ناوەڕۆکی ئەمە دەسڕینەوە. نەڵبەت ناشزانم دەتوانیت بیگەیەنیتە ئاستی وتاری باش یان نا، چونکە بەستەریان زۆر کەمە، و سەرچاوەش بەهەمان شێوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٤٣، ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla، دەستتانخۆشبێت، زۆر چاکە بیکە بە ڕەوانەکەر، وە بۆ مەسەلەی سەرچاوەش بەڵێ ڕاستدەکەیت نەک هەر سەرچاوەی نییە بەڵکو زۆریش دوورە لە ستانداردەوە، ڕاشکاوانە بیڵێم بەشێکی ناوەڕۆکەکەی بەتەواوی دەسڕمەوە و سەرلەنوێ لە ئینگلیزییەوە دەینوسم (بنواڕە پەردەکانی مێشک چۆن لە سفڕەوە دروستمکردەوە) هەر بۆیەش ئەو داوایەم لێتکرد چونکە مەحاڵبوو هەردوو وتار چاکبکەمەوە. دووبارە دەستخۆش ماندوونەبن Τωαηα (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا ع. بەرزنجی: شایەنی نییە. دەستی تۆش خۆش و ماندوو نەبیت بژی. هەڵبەت تۆ لە وتارەکەی تر کارەکانت بکە، ئێرە بۆ ئێمە جێ بھێڵە و دواتر کاری لێ دەکەم. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٤٦، ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "نەخۆشیی سەدەف".