وتووێژ:نەبەء

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

بۆ ناوی ئەم سوورەتە چی بکەین؟ مادیوتووێژ (٢٥ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏١٢:٢٦، ١٦ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

«نەبەء». لە وتاری ھەمزەدا باسی کراوە. نووسینی «نەء» بۆ نیشاندانی تەئکید زۆر باوە لە ئەدەبی کوردیدا.--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٤:١٤، ١٦ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک ئاسۆ لە ئێستادا، لە کتێب و میدیاکانی باشووری کوردستان، (ء) بەکارھێنانی نییە، بە بەراورد لەگەڵ ڕابوردوو، من شارەزای زمان نیم، بەڵام بێ نووسینی (ء)، تەنیا (نەبە) بێکێشە و ڕێکترە. - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٢٧، ١٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێزم، بێکێشە و ڕێکتر یانێ چی؟ ئەلفوبێیە کە دەبێت لە خزمەتی زماندا بێت نەک ئەوەی کە زمانمان بگۆڕین بۆ ئەوەی ئەلفوبێکە تێک نەچێت. ھەمزە یەکەم پیت و یەکێک لە گرینگترین پیتەکانی ئەلفوبێی کوردییە و دەبێت بنووسرێت. وەک ئەسڵی وشە عەرەبییەکە دەنووسین نەبەء و ھەر کە پێی خۆش بوو بە نەبە ئەخوێنێتەوە. ھەروەھا: میدیا نەخوێنەوارەکانی باشووری کوردستان -کە لە ھەر ھەواڵێکیاندا دەیان ھەڵە ھەیە و لەوانەشە نەزانن بە کام دوگمە دەنووسرێت- دەبێت پێوەر بن بۆمان یان دیوانی شاعیرەکان؟!--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ١٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
قەد ناڵێم میدیا کوردییەکان بکەن بە پێوەر، ھی باشووربن یان ڕۆژھەڵات، و لێرەدا پێم وابێ تێکەڵییەک کراوە، دەڵێی (ئ) و (ء) یەکن! (ئ) بۆ سەرەتا و ناوەڕاست، و (ء) بۆ کۆتایی. بەڵام پێم وابێ ئەم دووانە جیاوازن. دەکرێ واش بکرێت (نەبەئـ) (نەبە+ئ+ـ)، بەڵام بۆ (نەبەء) لەگەڵی نیم. - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٤:٣٢، ١٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێرە جێگای باس کردنی شێوازی نووسینی ھەمزە نییە. من ھەرچیم بە دروست زانیوە، لە وتاری ھەمزەدا نووسیومە. ئەگەر جەنابت بە سەرچاوە و بە دڵنیایییەوە، شتێکی جیاواز دەڵێیت، ئەوا لەو وتارەدا و لە پەڕەی وتووێژەکەیدا بینووسە. زۆر سپاس.--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٤:٥٥، ١٧ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی نەبەءم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:٠٥، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "نەبەء".