وتووێژ:سرێشمە ، سۆران
لایەنی باشەکانی سرێشمە
دەستکاری#سرێشمە
ئەگەر تەماشایی سرێشمە بکەین و وردبوونەوەیەک ئەنجامبدەین ، دەبینین کە تاکە شوێنە لە ئیدارەی سۆران کە یانەی شەوانە و کافتریایی نیە بەگشتی سرێشمە لە کارە بەدرەوشتیەکان دورەپەرێزە و ناتوانین وەک پێویست پێناسەی خەڵکی جوامێری سرێشمە بکەین .
سرێشمە بەو پێیەی کە ناوچەیەکی خێڵەکیە دورە لە تاوان و کارە خراپەکان یان هەر بوونی نیە
زۆر بە کەمی خەڵکی سرێشمە ڕوو لە دادگا دەکەن بۆ چارەسەر کردنی ئاریشەکانیان ئەمەش بۆ ئەو متامانە زۆرەی کە هەیە لە نێوان خەڵکی سرێشمە کە لەسەر بنەمایی خزمایەتی دروستبووە
خزمایەتی بە پلەی یەکەم کە خاڵێکی گرینگە لە ژیانی سرێشمەییەکان بۆ ئەوەی زۆر بەچڕی ئاوێتەی یەکبن و ژن و
ژنخوازی لە نێوان خۆیان ئەنجام بدەن .
لە سرێشمە خزمایەتی و پەیوەندیەکان لە لوتکەن بە جۆرێک کە ناوبانگی لە تەواوی ناوچەکە پەیداکردوە کە زۆر بە ڕوونی و ئاشکرای دیارە و لەکاتی بوونی هەر گیر و گرفتێک بە زووترین کات چارە دەکرێت لە لایان خێرخواز و پیاوانی ئاینی و پلەداران .
محمد عیماد سرێشمەیی
٢٠/١٠/٢٠٢٢ Muhammademad22 (لێدوان) ٠٢:٠٤، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
گۆڕستانی گەورەی سرێشمە (بنەنوور)
دەستکاریگۆڕستانی بنەنوور : یەكێكە لە گۆڕستانە مێژوویی و
کۆنی ناحیەی سرێشمەیە ، گەورەترین گۆڕستانە لە ناحیەکە ، لەسەر گردێك هەڵكەوتووە
کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەلاتی سرێشمە و بە چرەدارستانێكی مازی و بەڕوو داپۆشراوە،
لە ساڵی 1974، لیوای سێی خەلیفان هێرشیان بۆ سەر گۆرستانەكە هێنا،
بۆ ئەوەی دارەكانی بیبڕنەوە و سوود لە لەدارەكان وەر بگرن بەڵام لەلایەن خەڵكەوە ئاگرباران كران و بەتوندی وەلامیان درایەوە، یەكسەرلەشكرەكە گەرایەوە بەرەو خەلیفان، وە سەربازێكیش زامدار بوو،
ئەم گۆرستانە کە گومانی لێ دەکرێت بە هۆیی کۆنیەکەیەوە و هەڵکەوتەیی جوگرافی و مێژوویەوە شوێنەواری زۆری تێدابێت و مێژووەکەیبگەڕێتەوە بۆ ١٢٠٠ ساڵ پێش زاینی ، جێگای باسە تا ئێستا هیچ تیمێکی پشکینن و گەڕان لە بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری کوردستان
سەردانی ئەم گۆڕستانەی نەکردووە بۆ ئەم مەبەستە .
نوسەر و ڕاگەیاندکار : محمد عیماد سرێشمەیی Muhammademad22 (لێدوان) ٠٢:٠٦، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
گواستنەوە
دەستکاریسڵاو @Tessla ناوی ئەم وتارە چارەسەر بکە ناتوانم بیگوازمەوە ناوی ڕەوانەکراوی پێشوو. سپاس. زەمەنCefayî (لێدوان) ٠٩:٠٩، ٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Zamand Karim: تکایە ناوەکەی بنووسە تا بیگوازمەوە، ئەم وتارە ڕەوانکەری زۆرە. Tessla (وتووێژ) ١٦:٣٤، ٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla: ھەر ئەو ناوەی ئێستای تەنێ بۆشایی وێرگوڵەکە چاک بکە: سرێشمە، سۆران. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٨:٤٠، ٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)