وتووێژ:مەولەوی

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناو دەستکاری

لە ئێراندا دەڵێن مەولەوی کورد لەبەر مەولەوی خۆیان، ئەو بە ئێمەی کورد چی؟--چالاکWьтуwеж (٦ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٢٣:٠٦, ٢٤ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

ئەمە ڕەبتێکی بە کوردایەتی نییە، لە کوردستانی ئێران پێش لەوە کە ئیدێئۆلۆژییێک بە ناوی ناسیۆلازیمی کوردی درووس بێت، باوڕێکی زۆر کۆن تر و زۆر پتەو تر بووە و هەیە بە ناوی "تصوف" کە لە پێش ئیسلامیش هەر بووە. سۆفییەکان گرینگیی زۆر ئەدەن بە مەولانا جەلالەددینی بەلخی ناسراو بە ڕوومی، لە بەر ئەوە کە بتوانن لە بەین ڕوومی و تاوەگۆزی جیاوازی قائیل بن، بەوەیان کە کوردە وتیانە مەولەوی کورد، ئەمە هیچ جێگەی نگەرانی نییە. ئاغەی تاوەگۆزی بنیامێکی گەورەیە لە "تصوف"دا و پەیڕەوەکانی ئەویان بەو ناوە ناسیە هێشتایش کە هێشتایە لە شارەکانی پارێزگای کوردستان و کرماشانی ئێران زۆر شوێن بە ناوی "مەولەوی کورد" ناونراوە. مادیوتووێژ (٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٠:٤٧, ٢٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

ئەگەر وابێ کێشە نییە. من دەزانم زۆر شوێن بە ناوی مەولەوی کورد کراوە (لە موکریان، ئەردەڵان و …) بەڵام نازانم ناوە ڕەسەنە کوردییەکەی چییە گەلۆ ناوەکە فارسییە یان لە کوردیشدا ھەر ئاوا باوە.--چالاکWьтуwеж (٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٢٠:٠٩, ٢٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
یانی لە کوردیشدا ھەر بە مەلەوی کورد باوە یا شتێکی تر (وەک تەنیا مەولەوی یان مەولەوی تاوەگۆزی و …)؟--چالاکWьтуwеж (٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٢٠:١٢, ٢٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
کاکە چالاک دەمێکی زۆرە کە سۆفییەکان و باوڕەکانیان دەناسم، ئەوان بە ڕوومی دەڵێن: حەزرەتی مەولانا یان مەولەوی، بە ئەو ئاغەی تریش ئێژن: مەولەوی کورد، یا مەولەوی تاوەگۆزی و ئەمەیش بە جێی شانازی ئەزانن کە کەسێک وەک مەولەوی هاوزمانی ئەوان بووە. مادیوتووێژ (٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٢٠:٢١, ٢٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
وەڵڵا مام مادی مام ئاسۆ کە خۆی خەڵکی ناوچەی ئەردەڵان بوو ئەم ناوەی بۆ ئەم وتارە ھەڵبژاردووە بۆیە لەسەری دوودڵم. قەیدێ ناکا با مەولەوی کورد بێ و ئەگەر کێشەی لەسەر بوو دیسان لێدوانی لەسەر دەکەینەوە.--چالاکWьтуwеж (٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٢٠:٢٤, ٢٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
  دژ بەوەم کە ئەمە مەولەوی کورد بێت. ئەمە مەولەوییە. فارس بە ڕوومی دەڵێت مەولەوی، ئەوە حەزی ئەوانە و ئەوە باوە لای ئەوان، لای ئێمە وشەی مەولەوی باوێتیی وەرگرتووە بەهۆی ئەم شاعیرە مەزنەی خۆمانەوە. ڕاست نییە ئێمە دوای ویستی ئەوان کەوین. ڕوومییەکەی کە ئەوان پێی دەڵێن مەولەوی ناوی جەلالەدینی ڕوومییە، ئیدی ئەو مەولەوییە ئەدەبیاتی فارس بۆی داناوە و ئێمە بۆ دوای بکەوین؟ پەیوەندیدار --◂ برووسک وتووێژ‏١٨:٤٢، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
هاوڕای کاک برووسک ، بەڕای من بێت مەولەوی کورد ("مەولەوی" بێت بەتەنیا) - مەولەوی فارس ("ڕوومی" بێت بەس وەک زمانەکانی دی) جا کێشەمان نییە هەردووکیان هەمان مانا بن! یان هەر بیانوویەک! یان شتێکی دی ئێمە بەهی خۆمان بڵێین مەولەوی وە بە هی فارس بڵێین مەولەوی فارس وەک چۆن ئەوان بەهی ئێمە دەیڵێین ئەم قسەیەم دوورە لە پەرچەپێدانەوە و ڕەگەزپەرستی بۆئەوان ، دوایی گەر هەر ڕێکنەکەون هەر مەولەوی تاوەگۆزی دابنێن وەک en هەرنەبێ باشترە لەمەولەوی کورد کە تەنیا لە ویکیپیدیا گوێم لەوەیان بووە! > Kushared (لێدوان) ‏١٨:٥٤، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
تکایە لە پەڕەی وتووێژ:مەولانای ڕۆمیدا درێژە بە باسەکە بدەن. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٤، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەپێی پەڕەی سەرەوە جێبەجێ کرا.--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٢، ١٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر مەولەوی. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٤١، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مەولەوی".