وتووێژ:مەزندە

دوایین لێدوان: ١٠ مانگ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

سۆسە ناوێکی باشترە. --Aza (لێدوان) ‏٠٧:٠٨، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

پێم وانیە کە سۆسە وشەیەکی گونجاو بێت... ibrahim وتووێژ ‏٠٩:٣٦، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بە کوردی دەڵێن گومانبار یان گومان لێکراو و ئەمەش بەرامبەری suspectە (بە فارسی مظنون و بە عەرەبی مشبوه). دەی ئاشکرایە گومان دەبێتە suspicion (بە عەرەبی اشتباه/شك). لە فەرھەنگەکانی خاڵ و ھەنبانەشدا گومان ھەر شک مانا کراوەتەوە (ئەگەرچی شک نزیکترین مانایە بە گومان بەڵام شک خۆی دەبێتە doubt). من سەیر فەرھەنگی قانوونیشم کرد ھەر ئاوا بوو، فەرھەنگی مافنامەش ھەر ئاوا بوو (ئەگەرچی ئەوانیش suspect و doubtیان ئێکەڵ کردبوو) بەڵام بەدڵنیاییەوە گومان فڕی بە conjectureەوە نەداوە. conjecture ئەم شتەی بە عەرەبی دەڵێن حدسية و بە فارس حدس زۆر لەمە دوورە.
لە فەرھەنگی زاراوەدا بۆ حدس نووسراوە سۆسە. لە ھەنبانەدا (لەسەر سووسە) نووسراوە بە گومان دۆزینەوەی نھێنی. لە فەرھەنگی خاڵدا (لەسەر سووسە) نووسراوە: دەنگوباسێکە ھیشتا بڵاو نەبووبێتەوە: سووسەیەک ھەیە لە لایەن فیسارە باسەوە، واتە دەنگوباسێکی کز ھەیە. لەسەر سووسەکردن نووسراوە: دەنگوباس وەرگرتنێکی کەم لە شتێکی نھێنییەوە. نازانم ئەمە چەندە بە conjecture نزیک بێ بەڵام گومان زۆر نالەبارە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٥، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەی چارە چیە، بەڵام ئەگەر بڵێین بگۆڕدرێت چ وشەیەکی چاکتر و گونجاوتر هەیە. ئەوەی ئێستا زۆۆر باشترە لە سۆسە کە یەکەمین جارە بیبستم، چونکە لێرە لە باشوور بە دەگمەنیش بەکاری ناهێنین. ibrahim وتووێژ ‏١٠:٤٦، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
من جارێ ناڵێم سۆسە دروستە یا ھەڵەیە یا بیگوێزینەوە. ھەر ئەوندە دەڵێم بتەوێ زانست بکەیە کوردی چاری ناچار ڕووبەڕووی زۆر وشە دەبییەوە کە یەکەم جارە دەیبیسی و ئەمە زۆر ئاساییە. لە خودی زمانی ئینگلیزیدا زۆر وشەی زانستی خەڵک نازانێ مانای چییە. زمانی زانستی ناتوانێ وەک زمانی سڵاو و چاکخۆشی بێت. ناکرێ کەسێکی نەخوێندەوار یان کۆلکەخوێندەوار مانای ھەر چی وشەی زانستییە بزانێ.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٢، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو هاوڕێیان من نزیکترین ناو کە بیرم بۆی چوو دامناوە، بەڵام کاک چالاک @Calak:حدس وشەیەکی زانستی نییە، واتە تایبەت بە زانستی بیرکاری نییە و خەڵکی کوچە و بازاریش دەزانن حەدس چییە، ڕستەیەک کە هێشتا نەسەلمێندراوە دروستە یان نا، واتە لێی بە گومانن، حەدس لێ دەدن دروست بێت، لەگەڵ سۆسە نیم، مەزەندەتان پێ چۆنە؟ şûşe (لێدوان) ‏١٣:٣٥، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ مەزەندەش هەڵە نیە... ibrahim وتووێژ ‏١٥:١٦، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Shushe.yu: من ناڵێم وشەی زانستی لە ئاسمانەوە نازڵ بووە. بەڵێ دەکرێ لە زمانی خەڵکیشدا بەکاربچێ بەڵام کە لە زانستدا بەکارھات پێناسەی دەقیقی خۆی ھەیە. بۆ نموونە ھەموو کوردێک دەزانێ گومان چییە بەڵام ئیتر لە یاسادا بەرامبەر بە suspicion بەوردی و زۆر دەقیق مانا دەکرێتەوە. لە زانستیشدا وشەیەک ھەر دەتوانێ یەک مانای ھەبێ ئیتر تۆ ناتوانی گومان بەرامبەر بە دە بابەت بەکاربھێنی. ئەگەر وا بکەی بەو زمانە ناتوانی زانست بنووسی.
مەزەندە نا دروستەکەی مەزندەیە و دروستترەکەشی مەزننە. لە مَظِنّەی عەرەبییەوە ھاتووە. ئەمڕۆکە زیاتر مەزندەکردن بە مانای estimate بەکاردەگیرێ بەڵام مانای guessیشی ھەیە. مەزندە لە گومان کە مانای شک دەدا زۆر باشترە. وا بزانم لە سووسەش باشتر بێ چون ئەم شتەی لە فەرھەنگی خاڵدا لەسەر سووسە نووسراوە مانای زۆر لە conjecture دوورە. کاک @Aza: بۆ ئاگاداری.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٧، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو ھاوڕێیان، با تۆزێ زیاتر بیری لێ کەینەوە، من بڕێ کاروبارم ھەیە، وەختم ئەوەندە نییە. باشە سەیری وشەی "سۆ"ش بکەن کە ڕەنگە "سۆسە" لەوەوە ھاتبێ، سۆ، یەکێ لە ماناکانی "گومان"ە. لە فارسیشدا ھەیە. بەڵام ئەبێ زۆر کۆن بێ چون کورد و فارس ئەم مانایەیان لە بیر چۆتەوە. --Aza (لێدوان) ‏٠٥:٠٦، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەم وشەیە ھاوواتای (guess)ە و ئەویش واتەکەی «مەزندە»یە. لەگەڵ بەکارھێنانی وشەی ناباوی وەک سۆسە نیم. | سەرچیا‏١٦:٣٢، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
هاوڕێیان! سەرسەری چاوم لەو کتێبە فەلسەفانەی باشوور دەکرد، (سەرەتاکانی فەلسەفە) ئەو وشەی تێدابوو سووسەزانی، لە کەوانەشدا نووسراوە (الحدس)! وەک دیارە مەبەستی ئەمەیە [١] نا؟ Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٥٥، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: سۆسە دەبێ ھەمان سۆزە [٢] بێ. بەبڕوای من تورکیە و ھەر ئەو شتەی بە تورکی دەڵێن söz[٣] (یانی قسە). جارێک بیستم باوکم وتی «سۆزەیەکم کرد»؛[٤] ھەتا ئەودەم نەمبیستبوو. -- چالاک وتووێژ ‏١١:٥٩، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی مەزندەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١١:٠٣، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مەزندە".