وتووێژ:مەتەڵی ھەڵاتن (فیلم)

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

ڕاتان لەسەر ئەم ناوە چییە؟ فیلمەکەم بینیوە و ناوەکە ڕەنگە گونجاوبێ بۆ فیلمەکە، بەس ئایا گەر ناوەکە (The Maze Runner) وەکوو خۆی وەربگێڕین دەبێتە ئەمە یان دەبێتە ڕاکەری مەتەڵ یان ڕاکەری لوولپێچ؟ | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٦:١٩، ١ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

من ڕاکەری ڕێڕەو پێشنیار دەکەم... ibrahim وتووێژ ‏١٨:٣٠، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
تکایە با ناوەکەی یەکلایی بکرێەوە چوونکە دوو وتاری تر هەن درووستیان دەکەم وە ناوەکەی ئێستا هەڵەیە... ibrahim وتووێژ ‏٢٠:٢١، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەم ناوە زۆر سەقەتە کاکە. ناوەکەی کاک سەرچیاش دروست نییە. ڕاکردن و ھەڵاتن فەرقیان ھەیە. ڕاکردن دەبێتە run away بەڵام ھەڵاتن ھەر run. من ھەڵ بێم یا ڕابکەم فەرقی زۆرە. لێرەدا باس لە یەکێکە کە ھەڵدێ نەک ڕادەکا و ڕاکەر دروست نییە. من نازانم بەڕاستی Runner دەبێتە چی بە کوردی بەڵام ڕاکەر مانای لە Fugitive نزیکە.
مەتەڵ یانی Riddle ئەمە چ پێوەندی بە Mazeەوە ھەیە؟! ڕێڕەو یانی ڕێی ڕۆییشتن پێوەندی بەمەوە نییە؛ Maze ڕێگایەکە پێچی زۆر تێدایە. لوولپێچ بۆ شتێکی تر دانراوە. لە ناو فەرھەنگەکاندا لە فەرھەنگی کوردستانی مامۆستا گیوی موکریانیدا دوو وشەی «گامیزە» و «میزەگا»م بەرامبەر بەمەوە دیت.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٤، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک چاڵاک نایەوێت ناوەکەی بەو ڕێیە ببردرێت، واتا ناوی وەک («گامیزە، میزەگا،...) دابنێین. چوونکە بەکارهێنانیان زۆۆر زۆۆر کەمترە لەچاو ناوەکانی تر، ئێستا لەنێو گشت خەڵکی و باشتر بڵێین لەگشت فەرهەنگەکان وشەی (run) واتا ڕاکردن، واتا بە پاشگری (er)ەوە دەبێتە ڕاکەر. وە وشەی (Maze) لەچەند فیلمێک بینیەومە و لەچەندفەرهەنگێکدا بە مەتەڵ دانراوە. ibrahim وتووێژ ‏١٩:٥٧، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە من دەڵێم نێرە جنابت دەڵێی بیدۆشە. ئەگەر ھەر ئەوەی خۆت دەزانی دروستە کاتی خەڵک مەگرە. ھەی قوڕ بەسەر ئەم فەرھەنگەی فەرقی ھەڵاتن و ڕاکردن نەزانێ. یان بە Maze بڵێ مەتەڵ. بزانە لەم فەرھەنگانەدا بەرامبەر بە horse نەنووسراوە کەر.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٢، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێزم کەس باسی نێر و دۆشین و شتی وای نەکردوووە. نازانم بۆ جەنابتان ڕەخنە قبوڵناکەن، ئێ خۆ منیش دڵخۆش نیم کە حاڵی فەرگەنگەکان وایە. من دەڵێم با ناوەکەی بگۆڕین ئێوەش نازانم هەندێک ناو دێنن کە بەژیانم گوێم لێ نەبووە، نەشم وتتوە ناوەکەی من ڕاستە چوونکە ئەوەی ئێستا من دامناوە لەسەر ئەو فەرهەنگە هەڵانە بووەهەر بەخۆشم ناوێکی ترم پێشنیار کردووە... بەڕێزم ئەگەر ئەمەت پێ کاتبردنە ببمبورە گەر لەکاتم گرتبی. ibrahim وتووێژ ‏٢٢:١٤، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆچوونی کاک چالاک دروستە لەسەر ھەڵاتن و ڕاکردن، لە نێوەڕۆکی فیلمەکەش ئەمە بەدیاردەکەوێت. بەڵام بۆ (Maze) نازانم، گەر وشەش ھەبێت ڕەنگە وشەی باوی نێو زمانی ئاخاوتن نەبێت. — سەرچیا‏١٤:٠٩، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش دەمێکە بەدوای وشەیەک دەگەڕێم بەرامبەر بە maze، بەڕاستی ھیچم دەستنەکەوت. ئێستە ئێمە خۆمان کێشەمان کەمی وشەیە، ئەگەر باویش نەبێت بەڵام ڕاستبێت ئێمە ناچارین داینێین، ھەر دەبێت داینێین. ئەی ئەگەر ئێمە ئەم وشە پشتگوێخراوانە نەھێنینە بەرچاوی خەڵکی کێ بیکات؟ ئەگەر ئەوەی کاک چالاک ڕاستە با دایبنێین.—ژیار وتووێژ ‏٠٨:٣٤، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

لەم ڕۆژانەدا دەقێکم دەخوێندەوە لێرەدا دای دەنێم:

لە پێناو زمان
ئەحمەد بەحری
ده‌ به‌ر بۆر و بده‌وانم كه‌وتووه‌ ...
بۆر و بدەو: یەکەمیان ڕەنگە بۆ ئەسپ و دووەمیان سیفەتە هەر بۆ ئەو ئاژەڵە نەجیبە. ئەسپ بە هۆی بار کردن و سوار بوون و شەڕ پێکردن، دەورێکی بەرچاوی لە کەلتووری کوردی‌دا گێڕاوە. ئەسپی چاک فەخر و شانازی دەدا بە پلە و پایەی خاوەنەکەی. لە کەلتووری عەشیرەتی کوردەواری‌دا ئەسپ و تفەنگ نیشانەی جوامێری و ئازایەتی بوون.
وشەی بدەو جێی سەرنج و کەلک لێوەرگرتنە. بدەو سیفەتی فاعیلییە بۆ ئەسپێک کە چاک هەڵدێ. لە فارسی‌دا وشەی "دوندە" (دەوەندە) هەر بەو مانایەیە. ئێمە وشەی بدەومان لە دەرەوەی هەڵاتنی تۆرەمەی ئەسپ بە کار نەهێناوە. دەبێ لە وەرزش‌دا بەتایبەت لە هەڵاتندا وشەی بدەو ببێنەوە نێو زمانەکەمان. ئەگەر بمانەوێ یاری‌زانێکی فووتباڵ یا هەڵاتن سیفەتی هەڵاتنی باشی پێ‌ بدەین چیمان هەیە بۆ گوتن. با نەهێڵن وشەی "بدەو" لە زمانەکەمان‌دا بسرێتەوە.

من ھەر چی زیاتر دەخوێنمەوە زیاتر دەزانم ھیچ نازانم. فەرموو ئێمە لە کوردیدا بۆ وشەی دوندە-ی فارسی و Runnerی ئینگلیزی لە کۆنەوە بەرامبەرمان ھەبووە. بەڕاستی نەبوونی فەرھنگێک بە زمانی کوردی کە ھەموو وشەکان لە خۆ بگرێتەوە ئەمڕۆکە لە زمانی کوردیدا زۆر بەرچاوە و وای لێ کردووە تەواوی وشە رەسەنەکانمان بفەوتێ. ئەگەر فەرھەنگێکی وا ھەبوایە تەماشات کردبا دیبات بەڵی بدەو ھەیە بە مانای Runner ئیتر ئەم ھەموو لێدوانەمان نەدەکرد. کەسیش نەی دەوت فڵانی قسەکەت مەسەپێنە! زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٣٩، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

لە کوردیی فەیلیدا دەڵێن «ئەسپێ بدەو، دانێ زیای کەید».--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٢٢، ٣٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مەتەڵی ھەڵاتن (فیلم)".