وتووێژ:مێرسێدس بێنز جۆری-ئەی

کۆتا لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

پێشنیارتان چیە بۆ ناوی گوونجاوی بەرامبەر class. پۆل، جۆر، یان هەر کڵاس بێت ؟ ibrahim وتووێژ ‏٢٠:٤٨، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

نازانم بڵێم چێ. وا بزانم لە قوتابخانە وشەی پۆل بۆ class دانرابێ. دەی لێرە لە ویکپیدیا و لە زۆر شوێنی تر پۆل بۆ category دانراوە. ئەمە زۆر نالەبارە. بەم پێیە classification و categorization لە کوردیدا دەبن بە یەک شت. جۆریش دەبێتە type. لە ئینگلیزیشدا class ھەر کلاس دەخوێنرێتەوە نەک کڵاس (لە ئینگلیزیدا وەک کوردی ل و ڵ ھەیە , بە ڵ دەڵین dark L). لای ئێمەش ھر دەڵێن کلاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٠، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش لەگەڵ ئەوەم بیکەینەوە بە کلاس. ibrahim وتووێژ ‏١٤:٣٥، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵژیار مێرلن وتووێژ‏١٥:١٨، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەر ئەوەندە دەڵێم دەبێ فکرێکی سەرەکیتر بۆ ئەمانە بکرێتەوە. دانانی وشەی بیانی و ئاخنیەوەی زمان بە وشەی بیانی کارێکی زۆر ئاسانە. بەڵام وا بزانم ئاسانتر لەمە ڕوونکردنەوەی مانای وشە کوردییەکان و نوێکردنەوەی زمانی کوردییە. ئەگەر پۆل لە کوردیدا بۆ class دانراوە لە ھەموو شوێنێکدا بۆ class و لقوپۆپەکانی وا باشە بڵێن پۆل. بەڵام ئیتر ھەر بۆ class بۆ سەد شتی تر نەڵێین پۆل! بۆ نموونە شتێکی تر بۆ category دابنرێ. کێشەی ھەرە گەورەی زمانی کوردی ئەمڕۆکە ھەر ئەمەیە بۆ وشە بیانییەکان بەتایبەتی ئینگلیزی کەمتەرخەمی کراوە بۆیە ھەست بە لاوازیی زمانی کوردی دەکرێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٥:١٢، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مێرسێدس بێنز جۆری-ئەی".