وتووێژ:مێتافیزیکی سۆفیگەری
دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن 1silent scientist لە بابەتی پانتێیزم
پانتێیزم
دەستکاری@1silent scientist: ئەو بەشەی نووسرابوو سپینۆزا بانگەشەی بۆ سۆفیگەری کردووە لامبرد، چون ڕاست نیە. سپینۆزا سروشتی لەگەڵ خودا بە یەکێ دەزانی، بەڵام جیھانبینییەکەی لەگەڵ سۆفی فەرقی ھەبوو. ئەو دانی بە یاساکانی سروشتدا دەنا و عەقڵخواز بوو. دەربارەی ھێگەل نازانم، بۆیە تەنیا داوای ژێدەرم کرد. بە گشتی پێم باش نیە لە وشەی پانتێیزم کەڵک وەربگرین بۆ ئەم چەمکە. ئەمە باسێکی ئیسلامییە و ھەمان وحدت الوجودی بۆ بەکار بێت باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:٥٧، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Pirehelokan
- پەڕەی ترم هەبوو بەناوی "داهێنراو" کرا بە "بیدعە"، دەمەوێت سەرناوی پەڕە کوردی بێت، مەگەر بۆ خەڵک بەگشتی ناچار بین بیگۆڕین. 1silent scientist (لێدوان) ٢١:٠٢، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)