لەباشوور هەر بە میسرییە کۆنەکان ناسراوە لە کتێبە مێژوویی و خوێندن و هەمووشتێ وانووسراوە ، نایزانم لە ڕۆژهەڵات چۆنە؟ > kushared (لێدوان) ٠٨:٢٧, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

ئەگەر بڵێی میسرییە کۆنەکان ئەوە مەبەست خەڵکەکەیە بەڵام وتارەکە سەبارەت بە وڵاتەکەیە.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٨:٣٠, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
وایە دەست خۆش لەوێ هەڵەم نووسیوە بەس من زۆرتر مەبەستم لەو ڕەوانە کراوە بوو میسری کۆن ووتم بۆ ئەو نەکراوە بە ناوی ووتاری سەرەکی چوونکی ئەمە یەکەمجارە کەڤنار م گوێ لێبێت! > kushared (لێدوان) ٠٨:٣٨, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)


ڕاستە میسرییە کۆنەکان خەڵکەکە بوون و خاکەکەش "میسری کۆن"ە، دەبێت بکرێتە میسری کۆن، کەڤناریش لە کەڤن ، کەون ، کۆن: بە بادینییە.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٨:٤٢, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
دەزانی بۆ کراوەتە کەڤنار؟ لە کوردیدا وشەی «کۆن» بە مانای Oldی ئینگلیزی دێ بۆ نموونە دەڵێن فارسیی کۆن کخ بە ئینگلیزی دەڵێن Old persian. لێرەدا بە ئینگلیزی نووسراوە Ancient Egypt؛ وشەی Ancient لەگەڵ Old جیاوازە و لە کوردیدا بۆ Ancient وشەی کەونار و کەڤنارم بیستووە. ھەندێک «دێرین»ش دەڵێن بەڵام دێرین زۆر لە فارسی دەچێ و من کەونار و کەڤنارم پێ کوردیترە. ڕای ئێوە چییە؟--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٨:٥٢, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
من دەڵێم ھەموو شتێک مەرج نیە لە ئینگلیزی چۆن بێت لە کوردیش وابێت، مەرج ئەوەیە باوبێت وە کوردی بێت و خەڵک تێیبگات میسری کۆن باشترینە، چونکە بەکارھاتووە و تێگەیشتنی ئاسانە. کەڤنار یان کەونار و دێرین چ کوردی بن چ کوردی نەبن مادام بەکارنەھاتوون، نابێت بەکاربێن.

ھەرچەندە باسەکە باسی کەونار و دێرین نیە بەڵام ھەر بۆ بەرچاوڕوونی دێرین وشەیەکی بادینی کۆن و ڕەسەنە و ھۆی بەکارنەھاتنیشی لەئێستادا کەوتنە ژێر کاریگەری وشەی سۆرانی "کەون"ە کە ئەوان دەڵێن "کەڤن" بۆ کەوناریش منیش یەکەم جارە ئەم وشەیە ببیستم نە لە بادینی نە لە سۆرانی شتی وام نەدیوە پاشگری (( ار )) بچێتە سەر وشە. --Ferxwaz (لێدوان) ٠٩:١٠, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

نا مام فێرخواز باسەکە ھەر ئەمەیە چون ناوی وتارەکە Ancient Egyptە. ئێستا ئێمە دەبێ بزانین لە کوردیدا بۆ Ancient دەبێ بڵێین چی. وشەی دێریش ناڵێم فارسییە بەڵام لە فارسیدا ھەیە و بە مانای درەنگە. ئەوەی ڕاست بێ جاف و ھەورامی و کەڵھوڕ و ئەردەڵانەکان بە درەنگ دەڵێن دێر و فارسیش دەڵێ دیر. فارس «دیرین»یش ھەر بە کار دەھێنێ (بۆ نموونە fa:دیرینه‌زیستی، fa:دیرینه‌سنگی، fa:دیرینه‌شناسی، fa:دیرین‌مردم‌شناسی بۆیە من کەونار و کەڤنارم پێ کوردیترە. پاشگری «ئار»یش زۆر بە کۆتایی وشەوە دەلکێ بۆ نموونە بنار، ژەنگار، نسار، لێوار و … . ئەگەر بە ئەمە بڵێین «میسری کۆن»یش دەبێ بەڵام بۆ Ancient دەبێ یەکلا بین و ساغ بینەوە چون شتی وا زۆرە و لە داھاتووشدا دەبێ: دێرین ناسی و دێرین ناسی سووباکواتیک و … .--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٩:٣١, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
برام ئەمە یەکەم جارە دێرین ناسی ببینم ئەمە "شوێنەوارناسی" یە نەک دێرین ناسی، fa:دیرینه‌سنگی ئەمەش پێی دەڵێن "چاخی بەردینی کۆن" شتەکانی تریش ڕاستی نازانم چین بەڵام ھەرچی بن حەز ناکەم ھەموو سەروتارەکان تێکەڵ بکرێن ھەروەک دەڵێی شتی وا زۆرن بۆ داھاتوو، من دەڵێم ھەریەکەو چۆن باوبووە با ھەر وابێت (بەمەرجێک کوردی بێت) ئەگەر وشەیەک کوردی نەبوو باویش بوو دەیگۆڕین بەڵام لێرەدا میسری کۆن ھەم باوە ھەم کوردیە بۆیە ئەگەر تووشی ئەم وشەیە (ئەساینت) بووینەوە و ھیچ ناوێکی باوی بۆ دانەنرابوو قەینا بینووسین دێرین یان کەونار بەڵام بۆ ئەم میسرە مادام میسری کۆن بەکارھاتووە ئێمەش ھەروا بڕۆین باشترە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٣١, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بۆ ئەم وتارە کێشە نییە بەڵام ھەر وەکی وتم لە داھاتوودا ئەمە حەتمەن گرفتمان بۆ ساز دەکات.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٠:٣٧, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
دەستت خۆشبێت برا خوا یار بێت نایەڵین گرفت دروست بێ گرفتیش دروست بوو چارەی دەکەین ئیشەڵا.--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٤٦, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

وتووێژێک لەسەر میسری کۆن دەست پێ بکە

دەست بە وتووێژێک بکە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "میسری کۆن".