وتووێژ:ماڵێک بە دەرگای ئاوەڵاوە

دوایین لێدوان: ٤ مانگ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

دوایین گۆڕانکاری دەستکاری

ئەدمینی بەڕێز، ئەو ناوەی دامنابوو لەسەر ئەم بابەتە بەپێی ئەو ناوەی بووە نووسەر خۆی کتێبەکەی چاپ کردووە و لەوێ درگای نووسراوە. ڕاستە دەرگا زیاتر کەڵکی لێ وەردەگیردرێ لە زمان و وێژەی کوردیدا بەڵام درگا هەڵە نییە و ئەو وشەیەش دەکارهێنانی هەیە.

لینکی ماڵپەڕی نووسەری ئەو کتێبە بۆ زانیاری زیاتر: https://kameelahmady.com/kurdi/houses-with-open-doors/

@Zamand Karim Arma1991 (لێدوان) ‏٠١:٢٠، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Arma1991. ببورە درەنگ لە وەخت وەڵامم دانەوە، درگای ئاوەڵا چیە؟ گەر ڕوونکردنەوەیەک هەبێت لە وتارەکەت دەربارەی ناوەکەی باشترە، بۆ ئەوەی خوێنەری وتارەکەش باشتر حاڵی بێت، ئەو بەستەری داشت نابوو گومانم لێی ھەیە، دەرگا بە درگا نووسراوە و واڵا بە ئاوەڵا نووسراوە(وەک ئەوەی من لێی تێبگەم) لەھیچ جێیش نەمدیوە دەرگا بە درگا بانگبکەن؛ خوێنەری وتارەکانیش زۆریان ئەو وشە پەتیانە بەکارناهێنن، وەلێ بەکارھێنانیشیان شتێکی خراپ نیە و پێویستە بەس ئەوەیە ڕەچاوی تێگەیشتنی خوێنەر بکرێت. هەرچۆنێک بێت، گەر گومانت لە دەستکارییەکەم ھەیە دەتوانیت وەکو پێشووتری لێبکەیتەوە، سپاس. زەمەند⊁کەریم (لێدوان) ‏١٠:٤٥، ٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو و ڕێزی دووبارە برای من
دامەنیشە دایەگیان بۆ هاتنی من چاوەڕێ
دڵنیا بە، بەسیەتی، بۆ دەنگی درگا مەگرە گوێ (مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی)
https://allekok.ir/poet:55/book:1/poem:13
بۆ دەرگا وشەی درگا و بێژەی درگاشمان هەیە بێ سەرە، ئەوەش نموونەی لە نێو دەقدا و ناونیشانی ماڵپەڕێکی باوەڕپێکراو کە ئەو شیعرەی داناوە.
بۆ ئاوەڵا (بە واتای کراوە) نووسەری ئەو کتێبە ئاوەڵای لەباتی کراوە هەڵبژاردووە بۆ ناوی کتێبەکەی، بۆیە منیش هەر بەو چەشنە دامناوەتەوە. کێشە نییە، ئێستا مەبەست و ئامانجی سەرەکی دانانی بابەتێک لەسەر ئەو کتێبە بووە وەک بەرهەمێکی بەکەڵک لەسەر پرسێکی کۆمەڵایەتی، من تەنیا ڕوونکردنەوەیەکم نووسی لەسەر وشەی درگا، ئەگینا دەرگا بێت و درگا جیاوازی نییە، سپاس بۆ وەی کاتتان داناوە و وەڵامتان داناوە. Arma1991 (لێدوان) ‏١٨:١٨، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ماڵێک بە دەرگای ئاوەڵاوەم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٠:٠١، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ماڵێک بە دەرگای ئاوەڵاوە".