وتووێژ:لیفکە

کۆتا لێدوان: ١٠ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

تا ئەو جێگایەی دەزانم لێفکە ھەر ھی حەمامە و وشەی حەمام زیادیە. بەڵام پێم وابێ لێفکە باوتر بێ. لای دۆستانی تر چۆنە؟ تکایە ئاگادارمان کەنەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٠، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

لای ئێمە لیفکە > Kushared (لێدوان) ‏١٤:٢٠، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
شتێکی تریش ھەیە لای ئێمە پێی دەڵێن لێفە. (بە عەرەبی و فارسی پێی دەڵێن لحاف؛ ئەم وتارە: لحاف). تکایە ئەمەش ڕوون کەنەوە لای ئێوە چی پێ دەڵێن با شتەکە یەک لا بکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لێف یان لێفەی پێ دەڵێن >Kushared (لێدوان) ‏١٨:٢٣، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
"لحاف" = لێفە مادیوتووێژ (١١ی ڕەشەمەی ٢٧١٤) ‏١٨:٣٩، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە چالاک، لێفە یان لێف شتێکی ترەو بۆ خۆتان ئاماژەتان پێ کرد. Aminijian (لێدوان) ‏١٨:٤٨، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

لفکە بەڕووتی بەبێ حەمام عەیبی نییە بەڕای من --◂ برووسک وتووێژ‏١٨:٥٤، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە تا ئێستا شتەکە بە باشی ڕوون بۆتەوە. ئێستا نازانم لفکە بێ یان لیفکە؟! نازانم کامە باوترە. لە عەرەبیدا کە دەڵێن لیف و دروستەکەی لیفکەیە بەڵام کامەیان باوترە ئەمە گرنگە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٤، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لیفکە و لفکە، پێم وایە جیاوازیی ناوچەییان هەیە. خەڵکی هەولێر ڕەنگە لیفکە بەکاربێنن، بەڵام لێرە لە سلێمانی من لفکە ـم بیستووە. لیفکەشم بیستووە. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:٢١، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
مامۆستا هەژار لە هەنبانەدا، ٣ واتای بۆ لفک یان لفکە لێداوەتەوە کە ١،٢ یان ئاماژە بە پەلکەی سەرپێچی پیاوان و کلکەی دەسماڵی سەری ژنان دەکا. بۆیە پێویستە (لفکەی حەمام) بێ.ئەتوانین کارێکی باشتریش بکەین، چون ناوی (لفکە) یەکەمجار واتای لفکەی حەمام دەبەخشێ، وشەی لفکەی تەنیا بۆ ئەو دابنەین و وشەی لفکە(سەرپۆش) لە ڕوونکردنەوەدا بهێنین. جا نازانم ئەم کارە لە باری فەنییەوە دەکرێ یا نە؟ ئەتوانین لیفکەش ئیرجاع بدەینە سەر لفکە و نەجات! Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٣٨، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

لە کوردی کەڵھوری «لیف» و «لیفە» پێ دەڵێن. بەڵام لە قەسر «لیف» بە گەلا وشکەکانی داری خورما دەڵێن و بە ئەمە «لیفگ» دەڵێن کە لە کوردی گۆرانیش ھەروایە.Paraw (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Paraw: دەس خۆش، کرا! Aminijian (لێدوان) ‏٢١:١٤، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
چون وشەکە خۆی لە «لیف»ی عەرەبی وەرگیراوە و لە ھەولێری و ھەروەھا لە کەڵھوڕیدا ھەر ئەمە دەڵێن و لە موکریانیش دەڵێن لێفکە من وشەی «لیفکە»م کرد بە وشەی سەرەکی. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣١، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ژیان گیان؛ ئەم وێنەیە لای ئێمە پێی ناڵێن لێفکە، بەمە ھەر دەڵێن کیسە(ی حەمام). لێفکە لەگەڵ ئەمە جیاوازە. بۆ نموونە لە حەمامی ماڵی ئێمەدا ھەم کیسە ھەیە ھەم لێفکە.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:١٠، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە چالاک قسەکەت جوانە، من وێنەکەم لە ویکی ئینگلیسی وەرگرت. ڕاست دەکەی خواییەکەی لە حەمامی ماڵی ئێمەشدا لفکە و کیسە جیاوازە. کەوابێ من دروستی دەکەم. سپاس Aminijian (لێدوان) ‏١٢:١٦، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوە منیش وێنەیەکم بارکردبوو ھەتا شتەکە ڕوون کەمەوە کە دیتم جنابیشت بارت کردووە. ئەویشم زیاد کرد. دستت خۆش بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٤، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "لیفکە".