وتووێژ:لوولاق

دوایین لێدوان: ١٠ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو

دەستکاری

@Aminijian: بەڕێزم لێرەدا و لە چەند شوێنی تردا (وەکوو کەلەکە یان سمت) جناب بەشی دەرەوەی لەشت لەگەڵ ئێسکەکە کردۆتە یەک کە نادروستە. بەلەک (کە لە مەڵبەندی ئێمەدا باوە) بە ئێسکەکە ناڵێن. بە ئینگلیزی پێی دەڵێن Crus و بە فارسی و عەرەبی «ساق» (لە ھەنبانەبۆرینەشدا ئاوا ھاتووە «گۆشتی نێوان ئەژنۆ و پاژنە، ساق پا»). ئەگەر بتەوێ ئاماژە بە ئێسکەکەی بکەی دەبێ بڵێی ئێسکی بەلەک. بەڵام بۆ ئێسکی بەلەکیش ئێمە بەرامبەرمان ھەیە کە پێی دەڵێین لوولاق. لە ھەنبانەبۆرینەشدا بەرامبەر بە لوولاق نووسراوە «پێشەی بەلەک» (کە پێشە لە سەقز و سنە و ھەورامیدا بە ئێسک دەڵێن). بۆیە گواستمەوە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ١٥:٢٤، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "لوولاق".