وتووێژ:شێخ مستەفا تەختەیی

دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia لە بابەتی نازناو

نازناو دەستکاری

@Serchia:، ناسناوم نەبیستووە. ھەر نازناو تۆمار کراوە ھەم لە ھەمانە بۆرینە و ھەم لە فەرھەنگی خاڵدا. دەربارەی نووسینی کارە چەندبەشییەکان وابزانم خوێندوومەتەوە کە ئەکادیمیای کوردی وەھای داناوە چاوگەکەیان بەسەریەکەوە بنووسرێت وەک لەدایکبوون یا زلبوون و کارەکان بە جیا بۆ نموونە لەدایک بوو یا زل بوو. تۆ ھەمووی بەسەریەکەوە دەنووسی؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:١٣، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan: پێم وایە ڕوونە شێوەی دروست «ناسناو»ە. پێدەچێ نازناز لە ئەنجامی گۆڕانی دەنگ دروست بووبێ. بۆ ئەوەی دیش پێم باشترە بەسەریەکەوە بنووسرێت، گەر وا نەبێت دەبێت وشەکە ببێتە سێ بەش «لە دایک بوو». سەرچیا‏١٠:٣٤، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس، ھەرچەند ئەمانە ھیچی بەڵگەھێنانەوە نەبوو و زیاتر ڕای کەسی بوو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٤٨، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: پێم وابێ لە ھەندێک بابەت بەڵگە ھێنان زیادەیە! ئەو وشانەمان ھەن: ناسین، ناسراو، ناسنامە، ... گەر بەپێی ئەم قاعیدەیە بڕۆین دەگەین بە ناسناو نەک نازناو. لە کورمانجیش ناسناڤە. بۆ ئەوەی دیکەش، ئێمە باسی ڕووداوێک دەکەین بە جارێک، کە دەنووسین لەدایکبووە، خوێنەر بە جارێک وشەکە وەردەگرێ. کە دەنووسرێ «لە دایک بووە» وەک ئەوەیە یەک کار نەبێت. بەھەرحاڵ، گەر ئەمە بە باش نابینن، وەک خۆی لێبکەنەوە. سەرچیا‏١٣:٢٣، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "شێخ مستەفا تەختەیی".