وتووێژ:شا تەھماسبی یەکەم

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Sakura emad لە بابەتی پێداچوونەوە

پێداچوونەوە دەستکاری

@Hamaredha چەن بەشێک ھەیە بە پێویستم زانی پرسیاریان لەسەر بکەم وەک

دەربەدەری بە اللەمە سوننەکان

لێرە مەبەست چییە لە اللەمە.

و لێرە تێبنیم ھەبوو:

سەریھەڵدا کە دەرفەتی بە عیلاما شیعەکان

لێرە مەبەست لە عولەمایە بڕوانە وتارەکەی ویکیی ئینگلیزی en:Ulama سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٣٢، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad
  • (دەربەدەری بە اللەمە سوننەکان)
سڵاو ئەمە هەڵە بوو ئێستا ڕاستم کردۆتەوە و ئێستا دەتوانن وەشانی دەستکاریکراو ببینن و سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکە
  • (سەریھەڵدا کە دەرفەتی بە عیلاما شیعەکان)
هەروەها ئێستا بە وشەی زانایانی شیعە وشەسازیم ڕوون کردووەتەوە
@Hamaredha زۆر سپاس بەڵێ شتی تر ھەیە:

بە ھەڵوەشاندنەوەی فەرمانە سۆفییە سوننەکان و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی سوننە و بژاردەی موسڵمانبوون، مردن، یان دەربەدەری بە ئولامە سوننەکان دا، موسڵمانبوونی ناچار کرد بەسەر دانیشتووانی سوننەدا

لێرە لەکاتێکدا سونەکان خۆیان موسڵمانن بژاردەی موسڵمانبوونی پێیان نەداوە و مەبەستی لەوەیە ببن بە شیعە و مەزھەبی شیعەی کردووە بە بەشێکی سەرەکی لە ئایینی ئیسلام.
ulama - عولەما- زاناکان، کەواتە دەبێت بە زانا سونەکان. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٤٩، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کەواتە لە سەردەمی فەڕمانڕەوایی ئەودا چونکە خۆی باوەڕی بە دوازدە ئیمامەکەی شیعەی ئیسلام ھەبووە ئەوە کردوویەتی بە مەزھەبێکی سەرەکی بەسەر ئیسلام و سیستمی سوونەکانی ھەڵوەشاندۆتەوە و ماڵ و موڵکی لێ زەوت کردوون و ھەڵبژاردەی گۆڕینی بیروباوەڕی مەزھەبی خستۆتە ژێر زانا سوونەکان بەوەی یان دێنە سەر ڕێگای شیعە یانیش دوورخستنەوە، یان مردن. (ئەوە تێگەیشتنی منە خۆتیش بەپێی تێگەیشتنی خۆت دەستکاری بکە) سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٥٣، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad
  • لێرە لەکاتێکدا سونەکان خۆیان موسڵمانن بژاردەی موسڵمانبوونی پێیان نەداوە و مەبەستی لەوەیە ببن بە شیعە و مەزھەبی شیعەی کردووە بە بەشێکی سەرەکی لە ئایینی ئیسلام.
بەڵێ دروستە و ئەگەر چات هەر وشەیەکی عولەمای سوننە بگۆڕێت بە وشەی (زانایانی سوننەت) و پێچەوانەکەی ڕاستە.
  • ببورن، بەڵام پەرەگرافی دووەم، ئەوەی لە من داوا دەکرێت بگۆڕم، یان هەڵەیەکی ڕێزمانی هەیە یان شتێکی نەماوە کە پێویستە بە زانیاری زیاتر زیاد بکرێت بۆ ئەوەی زانیاریەکان بە تەواوی بۆ خوێنەر ڕوون بێتەوە
  • سوباس Hamaredha (لێدوان) ‏١٣:٢٤، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hamaredha نازانم مەبەستت چییە لە

ئەگەر چات هەر وشەیەکی عولەمای سوننە بگۆڕێت بە وشەی (زانایانی سوننەت) و پێچەوانەکەی ڕاستە

بە تایبەتی چات، مەبەستت چییە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٤٦، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad
ئەوەی من لە ئێوە تێگەیشتم ئەوەیە کە ئایا جیاوازی هەیە لە بەکارهێنانی ئەو دوو وشەیە و منیش وەڵامی ئەم پرسیارەم دایەوە کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان بەکارهێنانی ئەو دوو وشەدا نییە بەو پێیەی بەرەو یەک مانا دەبەن.
ئەمەیە کە لە وەڵامی پێشوومدا مەبەستم بوو، واتە عولەمای = زانایان، جا لە دوای وشەی سوننە یان شیعە دابنێین
هیوادارم ئێستا بۆتان ڕوون بێت . Hamaredha (لێدوان) ‏١٣:٥٥، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hamaredha: بەڵێ تێگەیشتم سپاس بۆ کات تەرخانکردن لە ڕوونکردنەوە، بۆ پەرەگرافی دووەم ئەوە تێگەیشتنی منە لەسەر پوختی بابەتەکە بەڕێزت بەپێی تێگەیشتنی خۆت دەستکاریی مێژوو بکە و کێشەکان چارەسەر بکە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:١٢، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad، ببورن دەتوانی بە وردی دیاریی بکەیت کام بەش یاخود پۆلی مێژوو بۆ من دیاری بکەیت تکایە بۆ ئەوەی بتوانم بیگۆڕم، بۆ ئەوەی بتوانم کارە باشەکان بکەم و لە ڕوانگەی ئەدەبیەوە بابەتەکە تەواو بکەم Hamaredha (لێدوان) ‏١٤:٢٠، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hamaredha: ھەر ئەوانەی لەسەرەوە قسەمان لەسەری کرد بڕوانە لێدەوانەکانی سەرەتا ڕوونکردنەوەیەکی پوختم نووسیوە لەسەر ئەو گۆڕانکارییەی شا بەسەر سیستمی وڵاتی ھێناوەو چی لە سونەکان کردووە، بەم شێوەیەی سەرەوە گۆڕانکارییەکان بکە ئایا قسەکانم ڕوونە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٢٩، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad،،سوپاس بۆ وەڵامەکەت، وشەی عولەمای گۆڕی بە وشەی "زانایان"، جا بۆ سوننە بێت یان شیعە، ئەو بڕگەیەی کە لە سەرەتای باسەکەدا ئاماژەت پێکرد، منیش چاکسازی زمانەوانیم تێدا کرد، جگە لەمە، من دەتوانێت پێشکەشتان بکات و ئێستا دەتوانن بابەتەکە ببینن ئەمەیە کە تا ئێستا تێگەیشتم هیوادارم ئەوە نەبێت تێگەیشتنی من لە بابەتەکە هەڵەیە Hamaredha (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hamaredha:

ە ھەڵوەشاندنەوەی فەرمانە سۆفییە سوننەکان و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی سوننە و بژاردەی موسڵمانبوون، مردن، یان دەربەدەری بە زانایانی سوننەکان دا، موسڵمانبوونی ناچار کرد بەسەر دانیشتووانی سوننەدا

وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد بژاردەی موسڵمانبوون واتا موسڵمان نییە ھێشتا، سوونەکان خۆیان موسڵمانن، لێرە شا ویستوویەتی سیستمی وڵات بکات بە شیعە مەزھەب و کاریگەری سوونە لە وڵات لاواز بکات و نەیھێڵێت پەیوەندی نییە بە موسڵمانبوون. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم بڕگەیەی بابەتەکە، دەستکاری دەقەکەم کردووە و کردوومە لە مەزهەبی بیری سوننەوە بۆ مەزهەبی دوانزە شیعە,
ئەگەر شتێکی تر هەیە کە بتوانم زیادی بکەم هیوادارم بۆم بنووسن و هەموار بکەمەوە سوپاس
Hamaredha (لێدوان) ‏١٥:٠٦، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەتەواوی لە مەبەستەکەم تێنەگەیشتووی کێشە نییە من ڕوونکردنەوەی زیاتر نادەم لێرە گەر شتێکی ترت ویست دەتوانی لە سێرڤەری دیسکۆردی تایبەت بە ویکیپیدیا بپرسیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٢٤، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad ، سلاو
  • هیوادارم لە ئێوە، کە ئێوە دیاری بکەن کە پێویستە دەستکاری چ شتێک بکەم، مەبەستم ئەوەیە کە دەمەوێت هەموو سەرنجەکانتان لەسەر ئەم بابەتە بنووسن، هەرچەندە چەند دەستکارییەکم لە بابەتەکەدا کردووە دوای ئەوەی سەرنجەکانتان لەسەری داوە، چونکە ماوەیەکی زۆرە کاتێک کە فایلی ئەم بابەتەم پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی لە نێو بابەتەکانی هەڵبژێردراوی ویکیپیدیای کوردیدا بیت
  • هیوادارم فایلی کاندیدکردنی بابەتەکان یەکلایی بکرێتەوە، تا ئێستا چوار بابەتم کاندید کردووە بۆ دەنگدان، وە هیچ کارلێکێک نەبووە و کەسیش دەنگی نەداوە تا ئێستا، سوپاس
Hamaredha (لێدوان) ‏٠٦:٠٨، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hamaredha: لەڕاستیدا منیش بۆ بابەتی کاندید کردنەکە لێرە بووم و پێداچوونەوەم کرد، بەڵام وادیارە قسەکانم قورسن بۆ تێگەیشتن بۆیە تکایە لە دیسکۆرد پرسیارەکانت بکە لەوێ دەتوانم ئاسانتر وەڵامیان بدەمەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٠٦، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad من بەرنامەی دیسکۆردم لە تەلەفۆن دابەزاند، چۆن دەتوانین پەیوەندی بکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە سەبارەت بەم بابەتە Hamaredha (لێدوان) ‏٠٨:٥١، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hamaredha: بڕوانە وپ:دیسکۆرد لەوێ بەستەری بانگھێشتنامە داندراوە کە بانگھێشتی سێرڤەری ویکیپیدیات دەکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٨، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emadمن بەرنامەکەم دابەزاند، بەڵام ئێستا چی بکەم، ئایا ڕێگەیەکی سادەتر لە دیسکۆرد نییە بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ، فەیسبووک و ئینستاگرام، تیکتۆک، بۆچی ئەمە ئاڵۆزە، تکایە. Hamaredha (لێدوان) ‏١٠:٥٥، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز @Hamaredha ویکیپیدیا:دیسکۆردتان خوێندەوە؟ دوگمە شینەکە بانگھێشتنامەیە بۆ سێرڤەرەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٠٤، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئایا ئەپڵیکەیشنەکە وەک باقی ئەپلیکەیشنەکان دەچێت؟ Hamaredha (لێدوان) ‏١١:٠٨، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
به لى Hamaredha (لێدوان) ‏١١:٠٩، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hamaredha: بڕوانە ئەم ڤیدیۆیە بەکورتی ڕوونی دەکاتەوە دیسکۆرد چییە و چۆن کاردەکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:١٠، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "شا تەھماسبی یەکەم".