وتووێژ:سەلما لاگەرلۆف

کۆتا لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aram

تکایە هاوڕێیان تا ڕاپۆرتەکە تەواودەکەم کەس دەستکاری نەکات، زیاتر لە 30 خوولەک خەریکی بەشی سەرکێشیەکانی نیلس بووم کە تەواوم. کرد دەستکاری کرابوو پێش ئەوەی من دواتر لێندەم. و هەموو راپۆرتی ئەو بەشە سراوەتەوە و پاشەکەوت نەبووە. ئەمانە هەموو هۆکارن بۆ سارد بوونەوەم لە ویکی کوردی، وابزانم هاورێیەک بە ناوی haryad xasraw دەستکاری کردووە. سوپاس Eng.dilan86 (لێدوان) ‏٠٧:٥٢، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Eng.dilan86: نیگەران مەبە! گەر بە دەستکاریی دیداری دەستکاری بکەیت، گۆڕانکارییەکانت نافەوتێن، و گەر بە دەستکاریی سەرچاوەش دەستکاریی بکەیت و حاڵەتی وا ڕووی دا، دوو بەش دروست دەبێت، بەشی سەرەوە دەستکاریی بەکارھێنەرەکەی ترە و بەشی خوارەوەش دەستکارییەکەی خووەتە؛ بەشەکەی خۆت لەبەر بگرەوە و بیخە نێو وەشانەکەی ئێستا. ئیتر دەستکارییەکەت نافەوتێت. یان تاگی {{ئامادەکردن}} لەسەرەوەی وتارەکە بدە تا تەواوی دەکەیت و دواتر لای ببە، بەڵام ئەمە ڕێگری لە دەستکاریکردنی بەکارھێنەرانی تر ناکات. باشترین حەل ئەوەیە کە وتار بڵاو نەکەیتەوە تا لە خۆڵەپەتانێکەی خۆت تەواوی دەکەیت، ئینجا وەکوو وتار بڵاوی بکەرەوە. داوا لە @Haryad Xasraw:یش دەکەم ڕەچاوی ئەم حاڵەتە بکات. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٤٧، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "سەلما لاگەرلۆف".