وتووێژ:سیخوڕ

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

وشەی مەمکدار بۆ ھاوتای (پستاندار) جوان نیە، وشەی گواندار پێشنیار دەکەم— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

لە ڕاستیدا مەمک ھەر بە ھی مڕۆڤ دەڵێن و بۆ ھی گیانلەبەران دەڵێن گوان. بە پێچەوانە ناتوانین بە مڕۆڤیش بڵێین گواندار. وشەی شیردەریش ھەیە بەڵام ئەویش جنسی نێر ناگرێتەوە. بە بڕوای من گواندار لە ھەموویان باشترە جا بڕوای دۆستان چی بێت. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١١:٢٢, ١١ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
منیش وشەی گواندار بە باشتر دەزانم. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٣:٣٠, ١١ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
ئەگەر دژایەتی نەبێ بیکەین بە گواندار. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٢، ١١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
 کرا چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٧، ١٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

لە وتارێکی ژینناسیدا (زیندەزانی) خوێندمەوە گیانلەبەری وا بووە وەکوو گواندارەکان، ئەمانە ڕژێنی شیریان ھەبووە بەڵام گوانیان نەبووە. ئێستا دڵنیا نیم بەم پێیە شیردەر باشترە یان گواندار.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٨، ١٣ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ناو دەستکاری

ئاشکرایە لە کوردیدا سووچەڕ-یش وتراوە بەڵام لە کوردیی ستانداردا بەمە وتراوە سیخوڕ یا سووچەڕ؟--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٤، ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

وەڵامێک لە دۆستان نەبوو. خۆم سەیری سێ وشەنامەم کرد. دوویان وشەنامەی پسپۆری بوون. لە یەکیاندا ھەر سیخوڕ ھاتبوو. ئەوی تریش سەرەتا سیخوڕ ھاتبوو دوایی سوچر. وشەنامەی تۆفیق وەھبیش ھەر سیخوڕ-ی تێدا بوو. دیارە لە سۆرانیدا سیخوڕ باوترە. ئەوی ڕاستی بێ بە کرمانجیش پێی دەڵێن سیخوڕ. گواستمەوە و سووچەڕ-یش لە وتارەکەدا ئاماژەی پێ دەکرێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١١، ٣١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "سیخوڕ".