وتووێژ:سۆماڵیا

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

کاکە ئەمەش بکە سۆماڵیا یان سۆماڵ--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٠٠, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ئاخر خۆ ئەمە تەنانەت لە گشت زمانەکانی ویکیپیدیا بە سۆمالیا دەخوێنیێتەوە، ئەی کوردیەکەی لە کوێوۆ ھاتە وا ئەشێ تەنانەت لە عەرەبیەکەیشی خەستر بێت!!!! مادیوتووێژ (١١ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ٢١:٢٤, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ئاخر خۆ ئێمەش تورکمان و مەسیحییەکانی کەرکوک و ھەولێر نین کە بەئەنقەست کاتێک کە بە کوردی قسە دەکەن خۆیان ناسک دەکەنەوە و پیتە قورسەکانی کوردی سووک دەکەن لە جیاتی بڵێن (گوڵ) دەڵێن (گول)، لە کاتێکدا خۆ دەشتوانن بڵێن (گوڵ) بەس بە ئەنقەست بەشێوەی ڕاستیەکەی نایڵێن--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٤٧, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
مامە Ferxwaz تکایە گاڵتە بە نەتەوکان و ھاووڵاتییانی تر مەکە، ویکیپیدیا شوێنی ئەم قسانە نییە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٠:٥٧, ٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
گاڵتەم بەکەس نەکردووە ئەمە ڕوونکردنەوە بوو ئەم کابرایەی سەرەوە ئەڵێ خۆ عەرەب نین وا پیتەکان قورس بکەین منیش وتم ئەی خۆ تورکمان و مەسیحیش نین پیتەکان سووک بکەین؛ شتێکی تریش بەڕاستی بەڕاستــــی ڕەخنەی تووندت ئاڕاستە دەکەم چونکە سەرجەم وتارەکانی منت تێکداوە و وات لێکردووەن کەس بە ئاسانی تێیان نەگات، دواتریش من ئەوەندە ماندوو نابم بە نووسینی وتارەکانم بەڵام کە تۆ دەسکاریان ئەکەیت ئەبێ ١٠ جار بیخوێنمەوە تاکو وەکو خۆی لێبکەمەوە. ڕاستە ھەندێ جار ھەڵە دەکەم لە بۆشایی خستنە نێوان ووشەکان بەڵام قەت ھەڵە ناکەم لە دانانی ووشەی ھەڵە لە شوێنی ھەڵە کە بەداخەوە تۆ نیوەی ووشەکانم تێک دەدەیت....من دوێنێ شەویش شتێکم نووسی ئەگەر بیرت مابێت کە نووسیم پابەندم بە ھەمەوو داب و نەریتە کوردەوارییەکان ئێستاش پەندێکی کوردەواریم بیر کەوتەوە لەسەر ئەم پرسە کە دەڵێت (دوو سەرە بەران بەیەکەوە لە مەنجەڵێکدا ناکوڵێن)، وابزانم ھۆکاری دواکەوتنی ویکی سۆرانی و کەمی بەکارھێنەران و نووسەرانی ھەر ھەمان بابەتە....--Ferxwaz (لێدوان) ١١:٢٥, ٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کاک فەڕخوازی خۆشەویست: یەکەم ئەم بەکارھێنەرەی سەرەوە نەیوتووە خۆ ئێمە عەرەب نین وتوویەتی پێویست ناکا ئێمە لە عەرەبیش خەستر قسە بکەین. پاشان من کەی وشەی ڕاستی جنابتم کردووەتە ھەڵە؟ تکایە نموونەیەکم بۆ بێنەوە. ئەمەی تۆ دەڵێی شتێکی ترە. جنابت دەفەرمووی کەس نابێ دەست لە وتارەکانی من بدە. من لێرە و لە ویکییەکانی تریش سەدان وتار و بابەتم دروست کردووە و ھەموو کەسیش بە کەیفی خۆیان دەستکارییان کردووە و ئێستاش دەیکن و ئەمە بۆ خەم نابێ. کاتێک پەڕەیەک دەستکاری دەکەی لە خوارەوە نووسراوە «ئەگەر ناتەوێ نووسراوەکەت بە ئارەزوو دەستکاری بکرێت و تێکبدرێت، لێرە دایمەنێ». من کە وتارێک دەنووسم قەبووڵم کردووە کە وتارەکانم بە ئارەزوو دەستکاری بکرێ. تکایە پێشتر سیاسەتەکانی ویکی بە باشی بخوێنە، بە تایبەت ئەمە و ئەگەریش ئینگلیزیت باش نییە ئەمەش عەرەبییەکەی. لەگەڵ ڕێزم بۆ جنابت.--چالاکWьтуwеж (١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١١:٤٧, ٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٥ بەستەری دەرەکیی سۆماڵیام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٨:٢١، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "سۆماڵیا".