وتووێژ:سزک

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

لە زمانی کوردی وشەی زۆر ھەن لە بواری ئاژەڵداری، دڵنیانیم بەس ڕەنگە بۆ ئەمە تاکەوشەیەک ھەبێت. سەرچیا‏١٦:٥٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەر وایە زمانی کوردی دەوڵەمەندە بەس کەوتووە ژێر دەست و لاقی نەخوێندەواران. من بۆ ئەمە جاران تیژاوی پەنیرم دانابوو. بەڵام وەک وتت دەبێ تاکەوشەیەک ھەبێت. بەمە دەڵێن «شووژی»؛ لە سەرچاوەیەکدا چاوم پێ کەوت و لە ھەنبانەشدا ھەیە. «پەنیراو»یشم دیت بەڵام ئەم وشەیە لە فەرھەنگە جێباوەڕەکاندا وەکوو ھەنبانە و کوردستانی گیوی موکریانیدا نەھاتووە و لەمە دەچێ وشەیەکی نوێ بێ و لە ڕووی فارسی/تورکی دانرابێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٥٢، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم وایە شووژی کرمانجی بێ و بە سۆرانی دەڵێن سزک (شووژی دیارە سووژی بووە وەک شووژن و سووژن). بە کەلھوڕیش دەڵین سزگ. لە فەرھەنگی مەردووخ و ھەنبانە و کوردستان و خاڵیشدا ھاتووە و وشەیەکی باویشە. دەیگوازمەوە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٣٨، ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "سزک".