وتووێژ:دڕکەپەتک

کۆتا لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

ە بۆچوونی من وشەی دڕکەپەتک وشەیەکی ناقۆڵایە! ئەم وشە داڕیژراوە ناتوانێ داگری واتای (طناب نخاعی)یان (Spinal cord) بێ. لێبوونەوەی وشەی هاوخێزان و تازەباو بە بۆنەی داڕشتنی هەڵەی وشەکە ناڕەخسێ. تکا دەکەم لە ڕای گشتی ، ئەگەر ڕەزامەندییان لە سەرە ئەم ناوە بسڕینەوە یان لانیکەم ئیرجاعی بدەینە سەر وشە دروسترەکەی، وەکپەتەمازە

پەتەمازە داڕشتەیەکی دروستە کە وشەی لێوەبووی زۆری هەیە وەک : مازەداران=طنابداران، پشتە مازە= notocord— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

دەی ئەمە جوان دیارە عەرەبییە. ئەمانە دێن عەرەبی دەکەنە کوردی ئەمە سێ کێشەی ھەیە. یەکەم زۆر وشە بەھەڵە لە ئینگلیزییەوە کراوەتە عەرەبی و ھەڵەی زمانی عەرەبی دێتە ناو کوردییەوە. دووەم زۆر وشەش بە ھەلە لە عەرەبییەوە دەکرێتە کوردی. سێیەم زمانی کوردی و عەرەبی لە یەک ناچن و ئەمە دەبیتە ھۆی داسەپاندنی پێکھاتەی زمانی عەرەبی بەسەر زمانی کوردی.
مازه یانی spine. پەت یان پەتکیش یانی cord. دەی Spinal cord دەبێتە پەتەمازە. ماناشی زۆر روونە؛ پەتێک وا لە مازەدایە. بەڵام چون عەرەب دەڵێ شوك ئەوانەش نووسیویانە دڕک! ئەسڵەن دڕکەپەتک یانی چی؟ نە لە عەرەبیدا مانا دەدا نە لە کوردیدا. عەرەب ھەڵەیەکی کردووە کوا خوا ھەڵ دەگرێ تۆیش ھەڵەکەی بکەیە کوردی.
@Aminijian: بۆ ئاگاداریت لە کوردیدا پشتەمازە بە گۆشتی ئەم بەر و ئەو بەری مازە (بڕبڕە) دەڵێن (بە فارسی راستە ئێژن). فارس پشت‌مازەی بەرامبەر بە چی داناوە گرنگ نییە. notocord دەبێتە پەتەپشت (پشتەپەتک).--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٦، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "دڕکەپەتک".