وتووێژ:خۆی

دوایین لێدوان: ٥ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

شار یان شارۆچکە؟ دەستکاری

سڵاو بەڕێز @MFTG: دەتوانی جیاوازی نێوان شار و شارۆچکەمان بۆ ڕوون کەیتەوە! بەپێی دابەشکاریی شارستان، پارێزگا و وڵات خۆی شارە نەک شارۆچکە. AHR (وتووێژ) ‏٠٩:٠٧، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو هاوڕێ لەبەرئەوەی زمانێکی ستاندەرمان نییە، واتا فەرهەنگێکی کۆ، ئاوها کێشەمان بۆ دروست دەبێت، بەپێی یەکەی کارگێڕی ئەوەی کە ئەمڕۆ لە نێو ئەم شێوەزارەدا جێی خۆی کردووەتەوە ئەمەیە شار، شارۆچکە، شارەدێ و گوند. بەڵام لە زمانەکانی کەدا بە کەمی دادەبەزێتە سەر چوار ئاست زیاتر لە سێ ئاستدان، بۆیە زۆرینەی کات ئەکەونە هەڵەوە، ئەو شێوەیەیی کە ستانداری وەرگرتووە ئاوهایە، شار ناوەندی پارێزگا، شارۆچکە ناوەندی شارستان یان قەزا، شارەدێ ناوەندی ناوچە(بخش) یان ناحیە، پۆلێنی هەندێ وڵات بۆ شار و شارۆچکە لەسەر بنەمای پیشەسازی و قەبارە دەکرێت بەڵام لە ئێستای ئەم شێوەزارەدا ئاوهایە کە باسم کرد ئەمەش نیشانەی دەوڵەمەندی زمانەکەمانە و بەڵام بێ خاوەنە. MFTG (لێدوان) ‏١٦:٥٥، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس بەڕێز @MFTG: بۆ ڕوونکردنەوەتان؛ وابزانم ئەو دابەشکارییە لە ھەرێمی کوردستان بەکاردێت بەڵام بەپێی دابەشکاریی ئێران و ھێزی زمانی فارسی بۆ ھەموویان تەنیا شار بەکاردێنن و ئەگەریش ئێمە بەپێی زمانی خۆمان و دابەشکاریی خۆمان بچینە پێش و بۆ شارە ناکوردییەکانیش بەکاریانبێنێن ئەوا ئەرکێکی قورسمان لەسەر شانە و پێویستە وتارەکانی پێشووش چاک بکەین و چاودێرشمان بەسەر نوێیەکاندا ھەبێت. بۆیە من پێم باشە ئەو باسە بچێتە ناو وپ:دیوەخان و ئەگەریش لەوێ پەسەند کرا کە لە دابەشکارییەکان بێجگە لە «شار و گوند»؛ گەورەشار، شارۆچکە و شارەدێش بەکاربێنین، ئەوکات بە پێویستی دەزانم کە چاکسازی لە ھەموو وتارەکانی دیکەدا بکەین و لەوە بەدواوە وریاتر بین. AHR (وتووێژ) ‏١٩:١١، ٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو هاوڕێ دەستی تۆش خۆش بێت بۆ بەدواداچوونت بۆ بابەتەکە، زمانەکەمان وا دەخوازێت و شکور دەوڵەمەندە بەڵام خاوەنی نییە، نابێت ئێمە سەیری زمانی فارسی یان عەرەبی بکەین و بمانەوێ شتی ئەوان کۆپی بکەینە سەر زمانەکەمان، ئێستا ئێمە لەم شێوەزارەدا ئیش دەکەین پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، بۆ نموونە ئێمە گوند و دێ و لادێ و ئاوایی و مووچە وەک یەک بەکاردەهێنین بەڵام لە ڕاستیدا جیاوازن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ناستاندەری، لای خۆمانەوە هەوڵدەدەین بەپێی توانا بۆ باشکردنی ئیتر سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏٠٦:١١، ٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@MFTG: دەستی تۆش خۆش بێت و ھەر بەردەوام و سەرکەوتوو بمێننەوە لە بەشی جوگرافیای کوردستان. AHR (وتووێژ) ‏١٩:٣٦، ٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لەگەڵ ئێوەدا هاوڕێ MFTG (لێدوان) ‏٠٦:٤٨، ٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی خۆیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:٤٣، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "خۆی".