وتووێژ:خۆبەڕێوەبەری

کۆتا لێدوان: ١٠ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza

@Broosk: خۆبەڕێوەبەری لە زمانی کوردیدا و لە زۆربەی وشەنامەکاندا ھەر وەک بەرامبەرێک بۆ Autonomy ھاتووە. پێم وا نییە وشەیەکی باش بێ بۆ Self-governance.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٨، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

وەڵا مامە چالاک بڵێم چی. ڕاستە ئەو وشانە تێکەڵ دەکرێن زۆر جار. بەڵام بەڕاستی بیر لەماناکەی بکەرەوە ئەمە ڕێک خۆبەڕێوەبەرییە. --◂ برووسک وتووێژ‏١٦:٥٢، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بەکارهێنانی خۆبەڕێوەبەری بۆ "Autonomy" هەڵەی باوە (غەڵەتی موستەلەح). قسەکەی کاکە برووسک دروستە بەڵام هێشتاکە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی زمانی کوردی وەکوو "ئاکادیمیای زمانی کوردی، ڕوونکردنەوەیان لەمبارەوە نەخستووەتە ڕوو. مادیوتووێژ (١٢ی ڕەشەمەی ٢٧١٤) ‏١٨:٠٨، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Min.neel و Broosk: باشە ئەگەر کارمان بەمانەش (ھەڵەی باو) نەبێ بەڕێوەبەری نابێتە governance. لە فارسیدا پێی دەڵێن حکومتداری و بە عەرەبی حکم. پێم وابێ بە کوردی دەبێتە «دەستەڵاتداری» بەڵام بە دڵنیایی نابێتە بەڕێوەبەری.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٣، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە چالاک لەوێدا بەڕێوەبەریی هەمان مانای حکومکردنی هەیە. کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا پێیان دەوترێن خۆبەڕێوەبەریی. باشترین نموونەیە بۆ ئەمە، سووپاس. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:١٣، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
من ئاوا بیر ناکەمەوە. ئەی en:Self-administration دەبێتە چی؟ یان دەنا en:Self-management؟--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٠، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم وایە ئەو وشانە پێویستییان بە بیرلێکردنەوەیە. خۆدەسەڵاتداریی وشەیەکی زۆر ناوازە و نامۆیە، هەست ناکەیت کوردییە. بۆ Self-Administration وشەی خۆ + کارگێڕی دێت بەمێشکمدا، ڕەنگە خۆکارگێڕی یان خۆکارگێڕاندن بشێت، بەڵام دیسان زۆر لەکوردیی ناچن. بۆ Self-management وشەی خۆ + ڕێکخستن دێت بەمێشکمدا، خۆڕێکخەریی ڕەنگە بشێت. ئەوانە تەنها بیرکردنەوەیەکی سەرەتایین. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:٣٤، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
خۆڕێکخستن لای ئێمە مانای جیاوازە. جا مەبەستی من ئەمە بوو ئێمە نابێ شتەکان لەگەڵ یەک تێکەڵ بکەین چون دوایی گرفت دروست دەبێ. بەڕێوەبەری لە کوردیدا ھاومانایە لەگەڵ administration یان management و قەت بە مانای governance نەھاتووە. governance مانای زۆر جیاوازە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٠، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش هاوڕام لەگەڵ کاک برووسک لەسەر ئەوەی خۆبەڕێوەبەریگونجاوترینە. Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏٢٢:٠١، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕای تۆ مام ئازا بۆ ناوی ئەم وتارە؟--چالاک وتووێژ ‏٢٢:١٣، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
با لێ بکۆڵمەوە.--Aza (لێدوان) ‏١٧:٠٥، ٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "خۆبەڕێوەبەری".