وتووێژ:جینۆساید

دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia لە بابەتی تۆوبڕینەوە

کۆمەڵکوژی مانای جینۆساید ناداتەوە دەستکاری

سڵاو من پێم وانییە کۆمەڵکوژی مانای جینۆساید بداتەوە (هەموو کۆمەڵکوژییەک مانای جینۆساید نییە). بەڵکۆ ئەتوانین بڵێین پاکتاوی ڕەگەزی بەرامبەرێکی کوردییە بۆ جینۆساید لەگەڵ ڕێزم.--barham ١٦:١٤, ١٥ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ منیش پێم وایە کۆمەڵکوژی شتێکی تر بێت. کۆمەڵکوژی یا بە شێوەیەکی باوتر کۆمکوژی بە عەرەبی دەبێتە «مذبحة» و بە ئینگلیزی دەبێتە «massacre». بەرامبەر بە جینۆساید لە وشەنامەکاندا تەنیا وشەی «وەچەکوژی»م لەبەرچاوکەوت. ئەگەر دۆستان ئیجازەیان لەسەر بێ دەیگوێزمە چونکو وشەیەکی کوردی ھەڵبەت لە وشەی بیانی باشترە.--:)چالاکلێدوان ٠٨:١٨, ١٩ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

من لەگەڵ گواستنەوەی ناوەکەدا نیم چونکە هیچ ڕێککەوتنێک نییە لەسەر مانای جینۆساید بە کوردی پێم باشترە ئەم پەڕەیە هەر بە ناوە جیهانییەکەیەوە بمێنێت (لای کەمەوە تا ڕێککەوتن لەسەری). --barham ١٩:٣٩, ١٩ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ بەداخەوە هیچ ڕێککەوتنێک نییە لەسەر مانای جینۆساید بە کوردی.--:)چالاکلێدوان ١٣:٣٦, ٢٠ ئازار ٢٠١٠ (UTC)


چۆن ڕێککەوتن نییە؟!! جینۆساید ڕێک واتە کۆمەڵکوژی و بە عەرەبیش ئیبادە جەماعیە، مذبحە دوو مەعنای ھەیە ڕەشەکوژی و قەسابخانە، پاکتاوی ڕەگەزیش یەعنی تطھير عرقی.--Ferxwaz (لێدوان) ١٦:١٥, ٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
چاکە سەیرێکی ئێرەت کرد کاک فێرخواز و تەماشای ڕێکەوتی ئەم لێدوانەت کرد؛ وەک دەبینی لێدوان ھەمیشە ھەبووە و ھەمیشەش دەبێ. کاکە massacre بە کوردی دەبێتە چی؟--چالاکWьтуwеж (١٧ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٩:٠٠, ٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
لە ڕاستییدا من ئەو وشە ئینگلیزیەم massacre قەد نەبینیوە بەڵام ھەروەک بەڕێزیشت نووسیوتە ھاوتای مذبحەی عەرەبییە، مذبحە لە کوردییدا بە دوو شێوە دێت یەکێکیان مەبەست لێی شوێنی ڕەشەکوژکردنی مرۆییە و ئەوەی تریش مەبەست لێی شوێنی سەربڕینی ئاژەڵە.
بۆ مانای یەکەمی کە مەبەستی مرۆڤە دوو وشەی ھەیە (ڕەشەکوژی و قەسابخانە).
بۆ مانای دووەمی کە مەبەستی ئاژەڵە دوو وشە دەزانم بەڵام ھی تریش ھەیە ئێستا نایەتە بیرم (کوشتارگە و سەربڕخانە).
بۆیەش لە لێدوانی یەکەمم بەس قەسابخانە و ڕەشەکوژیم نووسی چونکە دڵنیا بووم ئەو مذبحە یەی نووسیبوت مەبەستت مرۆییەکە بوو نەک ئاژەڵییەکە، شتێکی تریش تطھیر عرقی ھەموو جارێک پێی ناڵێن پاکتاوی ڕەگەزی ھەندێ جار دەڵێن پاکتاوی نەژادی، بەڵام ڕەگەزی باوترە لە نەژادی ئینجا نازانم ھۆکەیە چییە. وە جگە لەوەش زۆر جار کورت دەکرێتەوە و تەنیا دەگوترێت پاکتاو ھەروەھا وشەی وەچەکوژیش کە لە سەرەوە ئاماژەت پێکردووە ھەرچەندە لای ئێمە نییە بەڵام وابزانم ئەویش ھەر مانای پاکتاوە. وە من پاکتاوم زۆر پێ جوانە ھەرچەندە پڕمانا نییە بەڵام وەک دەڵێن جوانکیلەیە و ئاسان دێتە سەرزار.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٠٦, ٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
پاکتاوی ڕەگەزی کە قسەی تێدا نییە چییە. با ئەوەشت پێ بڵێم وشەی نەژاد فارسییە و فارس بە ڕەگەز دەڵێ نەژاد.--چالاکWьтуwеж (١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢١:٠٦, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
با ئەوەش بڵێم ھەر وەکی کوتت یەکێک لە ماناکانی مذبحەی عەرەبی کوشتارگەیە، بۆیە بۆ ماناکەی تر من کوشتارم پێ باشترە ھەتا ڕەشەکوژی. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢١:١٧, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کوشتار ھیچ ھاوتایەکی نییە لە عەرەبی، کوشتار ئەگەر نمونەت بۆ بێنمەوە ئاوا لە ڕستەدا بەکاردێت /فڵان کەس لە فڵانە شەڕ کوشتارێکی گەورەی کرد/ واتە بە نزیککراوەیی دەکاتە کوشتن (قتل) بەڵام کوشتنیش نیە وشەیەکی جیایە، وە بۆ کوشتارگەش ناکرێ بڵێی کوشتارگە باشترە لە ڕەشەکوژی چونکە دوو شتی جیاوازن وا لە سەرەوە نووسیومە کوشتارگە و سەربڕخانە بۆ ئاژەڵن بەڵام ڕەشەکوژی و قەسابخانە بۆ مرۆڤن، ڕاستە لە عەرەبی بۆ ھەموو شتێک دەڵێن مەزبەحە بەڵام لە کوردی جیاکراونەتەوە و چوار وشە ھەیە بۆ دوو یەک مانا و دوو مەبەستی جیاواز، لەوانەیە شتی تریش ھەبن بەڵام من نەیزانم یان لەبیرم نەبێت.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٠٢, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
لام سەیرە کاک فێرخواز لە مەبەستی من ناگەی، من وتم لە بڕی ڕەشەکوژی بڵێین کوشتار.--چالاکWьтуwеж (١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٠٨:٣٣, ٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)


کوشتار دەستکاری

کوشتار خۆ ڕەشەکوژی نیە تا بری ئەو بەکاری بێنی، ئێستا زۆر جار نازانم ئەگەر بیستبێتت دەڵێن: پەرلەمانی فەڕەنسا ھەوڵی ئەوە دەدات کە (کوشتاری ئەرمەنەکان لە لایەن عوسمانیەکانەوە وەکو تاوانی (کۆمەڵکوژی-جینۆساید) بناسێنێت.--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:٣٠, ٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ئەی چییە؟ ئەگەر پێم بڵێی چییە زۆرت لێ مەمنوون دەبم.--چالاکWьтуwеж (١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٢:٣٨, ٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

تۆوبڕینەوە دەستکاری

@Calak:فەرھەنگی زاراوە تۆوبڕینەوەی بۆ جینۆساید داناوە. من پێم باشە. بیگۆڕین؟ --Aza (لێدوان) ‏٠٨:٠٣، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: زۆرم پێ جوانە و کوردانەیشە. کۆمەڵکوژی یانی کوشتن بە کۆمەڵ کە دەبێتە massacre. کوشتار ھەمان کوشتنە. جینۆساید فەرق دەکا؛ لە جینۆسایددا دەتەوێ ڕەگەزەکە نەھێڵێ. بە بڕوای من تۆوبڕینەوە زۆر جوان مەبەست و مانای جینۆساید دەپێکێ. ھەر کێشەکەی ئەوەیە چاوگە. من لەگەڵ گۆڕینم.-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٧، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: پێم وایە ناوی چاوگەکەی ببێتە تۆوبڕکێ (وەک چاوبڕکێ، ھەناسەبڕکێ و ...).-- چالاک وتووێژ ‏١٤:٢١، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ کۆمەڵکوژی و جینۆساید یەک نین، کۆمەڵکوژی زیاتر بۆ (massacre) بەکارھاتووە. باشترە ئەمە بکرێت بە جینۆساید. پێم وایە ئەوە ڕوونە کە کاری ئێمە لێرە ھێنان و باوکردنی وشەی ناباو نییە. سەرچیا‏١٥:٥٨، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "جینۆساید".