وتووێژ:تەواوکاری

دوایین لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

ئەمانە تەنیا بۆ زانیاری لەسەر ئەم ناوە دەنووسم مەبەستم گۆڕینی ئەم ناوە نییە. تەواوکاری لێرەدا وەک بەرامبەری «تکامل»ی عەرەبی دانراوە. بەڵام لە عەرەبیدا بە ھەڵە بۆ integral تکامل دانراوە و تکامل دەبێتە بەرامبەری integration؛ یانی integration = تکامل = تەواوکاری. integration ناوە دروست وەکوو تەواوکاری، فیعلەکەی integrateە و بە کوردی تەواوکردن. بە integerیش دەڵێن تەواو. شتەکە ئێستا زۆر ڕوونە integral بە مانای integration نییە ھەتا بە ھەر دووکیان بڵێین تەواوکاری. دەبێ ئێمە بۆ integral بەرامبەرێکی باش دابنێین (زۆر کارێکی ئەستەم نییە. ئەگەر بە integer بڵێین تەواو، integrity دەبێتە تەواوەتی و integralیش تەواواڵ/تەواوەڵ. ئاشکرایە بۆ ھەموو شتێک بەرامبەرمان نییە و دەبێ بەرامبەری باش بۆ وشەکان دابنرێ).— ئەم لێدوانە لەلایەن Calak واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ھەر لە کاتی خوێندنگە ھەست بەوە دەکرا کە بە تێکەڵی بەکاردەھاتن، بەڵێ لێرە تێکەڵییەکەک ھەیە، دروستەکەی چۆنە باشترە وای لێبکەن. | سەرچیا‏٢٠:١٧، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ھیچ سەرچاوەیەکی کوردیدا بەرامبەرێکی وام بۆ integral نەدۆزییەوە وا جیاوازیشی بێت لەگەڵ integration.--چالاک وتووێژ ‏٠٥:٥٥، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "تەواوکاری".