وتووێژ:تیرە (ژینناسی)
دوایین لێدوان: ١٥ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Gejeluk لە بابەتی ناو
ناو
دەستکاری@Gejeluk ئەمە تیرە نییە، خێزانە. تیرە لە خێزان بەربڵاوترە. خێزانی ھەرکەس دایک و باوک و ژن و شوو و مناڵەکانی ئەو کەسەن. تیرە ھەنگاوێک ئەولاترە. لە چەند خێزان پێک دێ کە لەوانەیە خزمی یەکتر بن. وەک تیرەی گۆران، تیرەی جاف. وا دەزانم تیرە بۆ order باشە. یانی لە خێزان گەورەترە بەڵام لە چین (class) بچووکترە. دەڵێن چینی کرێکار، چینی ھەژار. کرێکار و ھەژار دەتوانێ گەلێ تیرە و تایفە بگرێتەوە. ئەگەر تۆش پێن باشە، با بیگوازینەوە و order بکەین بە تیرە. Aza (لێدوان) ١٦:٤٠، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Gejeluk بەرامبەرێکی باشتر بۆ order ڕێزەیە. وەک دەڵێن ڕێزەی پیاوان، ڕێزەی موسڵمانان. ڕێزە پێم وایە ھەمان ڕیز (بە مانای row) بێ و نزیکتریشە بە order. Aza (لێدوان) ١٦:٤٢، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئێستا سەیری ماناکانی ڕێزەم کرد لە ھەنبانە، یەکێ لە ماناکان «بەرامبەری لە پایەدا»یە. عەرەبیش بۆ order «رتبە»یان داناوە کە بە مانای پلە و پایەیە. دیارە ئەوانیش زانیویانە order لێرە بە مانای دەستەیەک یا جەماعەتێک ھاوپلەوپایەیە. Aza (لێدوان) ١٦:٥٠، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)