وتووێژ:تاکەگۆرانی
کۆتا لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak
لە ئینگلیزیدا ئاماژەکراوە بە تاک (موزیک) وە record single، ئەویش بەرامبەر دەبێت تاکە تۆمار یان تۆماری تاک. بۆ ناوەکەی ئێستاش گۆرانی تاکم پێ باشترە... ibrahim وتووێژ ١٤:٠٩، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
- Single (music) بەکارھاتووە لە ئینگلیزیدا، ئەمیش دەبێتە تاکی مۆسیقا، بەڵام پێشووتر کاک @Calak: تاکەگۆرانی دانابوو. ئەمەوێت ڕای ئەویش وەربگرین پێش گواستنەوەی.—ژیار مێرلن وتووێژ ١٤:١٧، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
- وا باشترە یەک وشە بێ نازانم بۆ دوو وشەتان پەسندە. کورد ناڵێ ژنی پیر دەڵێن پیرەژن. لە ئینگلیزیدا لە پێناسەکەیدا نووسراوە a single or record single is a type of release, typically a song... (song یانی گۆرانی). لە عەرەبیشدا اغنية ھاتووە ھەر بە مانای گۆرانییە. ئەوجار تۆ بڵێی تاکەگۆرانی مانای زۆر روونترە ھەتا بڵیی تاکەتۆمار.--چالاک وتووێژ ١٨:٣٦، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)