وتووێژ:بێنزیدامین

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Daniel abdullah لە بابەتی locally

locally دەستکاری

locally جیگەیی، خۆجێیی.. بۆ نموونە:
local anaesthetic: جێگە سڕی، یان بەنجی جێگەیی.
locally acting nonsteroidal anti-inflammatory drug (NSAID: دژەھەوکردنێکی ناستیرۆیدیە کە جێگەییانە کار دەکات.
locally = جێگەیی، systematic = گشتی، سیستەمی... ڕاستیەکەی بۆ ئەمەیان دڵنیا نیم. Daniel (گفتوگۆ) ‏٢٢:٢٨، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC))وەڵامدانەوە

بەڕێز @Daniel abdullah:تکایە بەسەر وتارەکە دابچۆوە و بێ دودڵی چاکسازیەکان ئەنجام بدە،ئەو تێبینیانەت جێگای بایەخن تکایە دەستکاری سەرچاوەی وتارەکە بکەو چاکی بکە.بژیت.فەرھاد (لێدوان) ‏٠١:٤٠، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دەست خۆش کاک @فەرهاد: بۆ وتارەکە، ھەندێک دەستکاری وتارەکەم کرد (ئەم پەڕەیەشم دروستکرد ڕەنگە لە داھاتووا سوودی ھەبێت بۆ ئەم جۆرە وتارانە)، بەڵام تکایە جارێکی تر ھەندێک وشە ھەیە ئینگلیزیە، ھەروا بەکاری مەھێنن، یان وشەیەکی کوردی بۆ بدۆزنەوە، یان ھێچ نەبێت ئەگەر پێویست بوو باسێکی بکەن لە نێوان دوو کەوانەدا یان ھەر نەبوو مەینووسە با سەر لە خوێنەر تێک نەیات ئەگەر زانیت کاریگەرییەکی وای لەسەر وتارەکە نابێت. پاشان ئەم وتارە لاوەکیانە بەڕای من جارێ وەرگێڕانیان پێویست نییە، لانی کەم نزیک لە ٥ ھەزار دەرمان ھەیە دانیشین ناوی دەرمان بکەین بە کوردی، زۆر یارمەتی ویکی نایات، ئەگەر بتوانین وتارە گەورەکان وەربگێڕین، بۆ نموونە تا ئێستا وتاری دەرمانسازی نییە، کەچی ئێمە دەرمانەکان وەرئەگێڕین. دووبارە دەستان خۆش بێت. ئەمە ھەر بۆچوونێکی کەسییە و ئێوە ئازادن چۆن کار ئەکەن. لەشتان ساخ بێت. Daniel (گفتوگۆ) ‏٠٩:٠٢، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بێنزیدامین".