وتووێژ:بیرگەی ھەر-خوێندنی

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن کاردۆ جاف لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

@کاردۆ جاف: پێم وایە خوێندەنی دروستترە. کاک چالاک ئەم جۆرە شتانە باشتر ئەزانێ. --Aza (لێدوان) ‏٠٤:٥٣، ١١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم (ھەر)ـە چییە؟! لە ویکییەکانی تریش (فقط) نوسراوە. ئێستا بە مانای ھەر دێت؟ پێشووتر ناوی ئەم وتارە وای بۆ دەچم لێرەوە وەرگیرابێت. بۆ خوێندنی و خوێندەنییەکەش پێم وابێ دووەمیان دروست بێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٠١، ١١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرەتا ببوورن کە بێوتووێژ گواستمەوە وام زانی کە ھەڵەیەکی نووسینە، بەڵام بۆ چی خوێندەن دروستترە؟ ڕای کاک چالاکە؟ لە فارسیدا بە خوەندن/خوێندن ئەڵێن خواندن وەک خاندەن دەیخوێننەوە وا دەزانم ئەمەش لەوەوە وەرگیراوە ئەگینا لە کوردیدا وشەیەکمان نییە وەک خوێندەن دەرببڕدرێ. لە فارسیدا دەڵێن فقط-خواندنی یان وشەگەلێک لەم چەشنە و خواندنی یانی قابلی خوێندن یان چتێک کە دەکرێ بخوێنرێتەوە، وەک خواردنی لە کوردیدا (قابلی خواردن، ئەو چتانە کە دەخورێن، خواردەمەنی)، وەڵڵاھی نازانم کە ئەم جۆر وشەگەلە بە بنەڕەت کوردین یا نە ئێستا من مێشکم تێکەڵی فارسییە و باش نازانم بە بنەڕەت کوردییە یان نە بەڵام بۆ بابەتە سەرەکییەکە خوێندنی دروستتر دەزانم. با بزانین کاک چالاک بۆچوونی چییە. -- کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٩:٣٦، ١١ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
لێرەدا دوو شت ھەیە. لە فارسیدا کە دەڵێن خواندَنی ئایا ئەمە لە خواند + -َنی پێکھاتووە یان خواندَن + -ی؟ ئەگەر بۆچوونی یەکەم دروست بێ ئەوە لە کوردیدا دەبێتە خوێندەنی بەڵام بە بۆچوونی دووەم خوێندنی. بە پاشگری -ەنی ئێمە چەند وشەیەکمان لە ناو فەرھەنگەکاندا ھەیە وەک پۆشەنی، دۆشەنی، خواستەنی، سووتەنی، فرۆ(شـ)تەنی، نیشتەنی، وتەنی و ... . وێدەچێ لە کوردیدا وایان زانیبێ وشەگەلێک وەک خواندَنی و رفتنی و دیدنی و ... لە فارسیدا لە پاشگری -َنی پێکھاتوون و لە ڕووی ئەمە لە کوردیشدا بەم پاشگرە ھەندێک وشەیان داتاشیبێ. ئەگەری تر ھەیە لە کوردیدا ئەمە پاشگرێکی سەربەخۆ بێ و فڕی بە ئەوەی فارسییەوە نەبێ. وەک لە کرمانجیدا بە دۆشەنی دەڵێن دۆشانی. ئەمە پێویست بە لێکۆڵینەوە و کاری زیاتری ھەیە.
کێشەیەکی گەورە کە ھەیە و دەبێ ژیرانە چارەسەر بکرێ ئەمەیە خوێندن بە مانای read نییە بەڵکوو یانی study. دەڵێن خوێنەر مەبەستیان readerە کەچی خوێنەر دەبێتە کەسێک وا پیشەی studying بێ و لە ڕاستیدا بەرامبەری studentە! خوێندنەوە دەبێتە read نەک خوێندن.
بۆ ھەر-ەکەش بە ھەڵەی نازانم بەڵام پێم وایە تەنیا بنووسرێ باشترە چون باوترە. لە فەرھەنگی zkurdدا بۆ readable نووسراوە خوێندەنی کەچی لە ROMدا خوێندنی ھاتووە ئەمەش جێگای داخە. نووسینی "-"یش لە کوردیدا ھیچ پێویست نییە و ئەمە تایبەتی ڕینووسی ئینگلیزییە. سەیر کەن لە فارسیشدا نەھاتووە، لە عەرەبی و تورکیشدا.-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٠، ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس، مام چالاک، بەڵام نەت گوت خۆت کام بۆچوون بە دروست دەزانی. بۆ بابەتی خوێندن و خوێندنەوە کە فەرمووت نازانم مەبەستت چی بوو کە کێشەیەکی گەورە هەیە، کێشەکە لێرەدایە یان بە گشتی عەرزت کرد؟
تەنیا بۆ بیرخستنەوە لەم بابەتەدا، یانی پرسی خوێندن و خوێندنەوە، لە شێوەزارەکاندا هەندێ جیاوازە لەگەڵ یەک، بۆ نموونە زۆر جار ئێمە لە ئاستی چاوگدا پاشگری ـەوە نالکێنین بە وشەکانەوە و بە پەتی دەری دەبڕین بۆ نموونە مەڵبەندی ئێمە بە read و study هەر دەڵێن خوەندن بەڵام کاتێ لە ڕستەدا بەکار تێ پاشگرەکەی پێوە دەلکێنین وەک: ئەمە بخوێنۆ (بخوێنەوە) بەڵام بۆ study بۆ نموونە دەڵێن دەرس بخوێن (نەک بخوێنەوە) بەڵام هەر وەک وتم لە ئاستی چاوگدا هەر خوەندن/خوێندن بەکار تێ. لە کەڵهوڕیشدا هەر وایە: ئییە بخوەنەو، دەرس بخوەن، وا دەزانم لە سنەیشدا هەر وایە. لە شێوەزارەکانی کورمانجی و زازاکی و ... یشدا جیاوازترە لەمە. بابەتێکی تریش بەم بۆچوونە کە وتت خوێنەر دەبێتە student تەکلیفی reader چی دەبێ؟ خوێنەرەوە لە زۆر لە شێوەزارەکاندا بەکارنایە و لە سۆرانیشدا ناباوە.-- کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ بابەتی یەکەم بڕیاردان زۆر زەحمەتە. ئەوەی کە داخۆم لە سۆرانیدا ئەمە لاسایی فارسییە یان شتێکی رەسەنە. دەی ئەگەر ئەوەی کرمانجی رەسەن بێ ئایا ئەم پاشگرە بە ستێمی ڕابردوو دەلکێ (وەک خوێندانی) یان ھی ڕانەبردوو (وەک خوێنانی).
بۆ خوێندن و خوێندنەوە تەنیا نموونەیەک بوو و مەبەستم کێشەیەکی گەورەتر بوو. با جارێ باسی کوردی ستاندارد بکەین و نەچینە ناو باسی شێوەزارەکانەوە. بۆ نموونە ئەگەر بە analyze بڵێین شیکردنەوە ئەگەر بپرسین analyzer دەبێتە چی ڕەنگە زۆر کەس بڵێ شیکەر یان شیکار. لە کاتێکدا ئەمانە دەچنەوە سەر فێعلی شیکردن نەک شیکردنەوە. نموونەیەکی تر درێژکردن/بوون و درێژکردنەوە/بوونەوە کە ئەمانە مانایان جیاوازە. ئەوەی ئاخری بە ئینگلیزی دەبێتە lengthen و لەگەڵ ئەوەی یەکەم فەرقی زۆرە. یان گەڕان و گەڕانەوە. تۆ بتھەوێ ناوی فاعیل دروست بکەی و بڵیی بگەڕ ئەمە یانی کەسێک/شتێک کە دەگەڕێ و قەت مانای ئەمە نییە کەسێک کە دەگەڕێتەوە! دەی بۆ فیعلی دووەم دەبێ چ بکەین؟!
جا بۆیە دەڵێم ئەمە کێشەیەکە ھەیە و دەبێ ژێرانە چارەسەر بکرێ. بۆ کێشەی student و reader کە ئێستا تێکەڵ بوون وا ھەیە بە reader دەڵێن خوێنەرەوە. سێرچێکی بچووک بکەی دەزانی وایە. بەڵام ئەمەش کێشەی تری ھەیە ھەر وا ئاسان نییە. دەی باشە reader بوو بە خوێنەرەوە ئەی readable دەبێتە چی؟ خوێندەنیەوە؟! ھەڵبەت ئەمە دروست نییە. ھەر ئێستاش زۆر کەس ناڵێ خوێنەرەوە چون پاشگری -ەوە وشەکە زۆر قورس دەکات. بۆ فیعلی لێکدراویش ھەروەھا بۆ نموونە analyzed دەبێتە شیکراوەوە کە دیارە زۆر ناشیرینە و ھەموو کەس ھەر دەڵێ شیکراوە. پێشنیاری باش ھەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەمانە و دەبێ حەتمەن فکرێکی بۆ بکرێتەوە بەڵام من لەم ئاستەدا نیم بڕیار بدەم. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٠:١٧، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
جا خەممان چییە؟ ئازیزگەلێکی زۆرزۆر هەنە لە ئەکادیمیی زمانی کوردیدا کە شەووڕۆژ خەریکن، ئەوان بێگومان چارەسەری دەکەن، خەمت نەبێ! -- کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بیرگەی ھەر-خوێندنی".